کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور و هەوتی تەواو دەبێت و باران بارینیش تاوەکو ئێوارەی سبەینێ بەردەەوام دەبێت و دواتر کۆتایی دێت. ، بەگوێرەى پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ (یەکشەممە، 29ی ئاداری 2020)، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 4 بۆ 20 پلە دەبن، نزمترین پلەى گەرما لە کانی ماسی لە دهۆک تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگاى هەولێر، لەگەڵ ئەوەشدا لە زۆرێک ناوچەکان ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت و لە پاشنیوەڕۆوە نمە بارانیش دەبارێت. ، هەروەها بەگوێرەی پێشبینییەکان سبەینێ (دووشەممە)، لە زۆرێک لە ناوچەکانی هەرێم باران و بە لێزمە دەبارێت و لە ئیوارەی سبەینێدا باران بارین کۆتایی دێت.