گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبارەی درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ وەزیری ناوخۆ بۆ ناس کورد دەدوێت

2020.03.29 - 10:26
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ وەزیری ناوخۆ بۆ ناس کورد دەدوێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شەهرام عەزیز قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان بەهۆی کۆرۆناوە چەند ڕۆژێکی کەمی ماوە و وەزیری ناوخۆش دەڵێت، داوای لە پارێزگاری پارێزگاکان کردووە بۆچوونی خۆیانی پێبڵێن لەسەر ئەوەی وادەکە درێژبکەنەوە یاخود نا، دەشڵێت، ئەمڕۆ دوا بۆچوونیان وەردەگرن و دواتر بڕیار لەوبارەیەوە دەدەن.  . لە کاتژمێر 12ی شەوی 31ی ئازار قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت و دوای درێژکردنەوەی ماوەی پشووی دەوامی فەرمانگەکان تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو، هاووڵاتیان چاوەڕوانی ئەوەن بزانن ماوەی قەدەغەی هاتوچۆش درێژدەکرێتەوە یاخود نا. . لەوبارەیەوە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "هێشتا چەند ڕۆژێکمان لەبەردەستدا ماوە بۆ بڕیاردان لەسەر ئەوە بابەتە، من داوام لە پارێزگاری پارێزگاکان و سەرپەرشتیاری ئیدارەکان کردووە بۆچوونی خۆیان لەوبارەیەوە بڵێن". .  وتیشی: "ئیمە وەک وەزارەتی ناوخۆ لەخۆوە بڕیارە نادەین لەسەر ئەو پرسە و پارێزگاکان و وەزارەتی تەندروستیی دەزانن کە درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ پێویستە یاخود نا، هەر ئەمڕۆش گفتوگۆیان لەگەڵ دەکەم و دوا بۆچوونی ئەوان وەردەگرین". . وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەگەر ئەوان داوا بکەن ئەوا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی وادەکە درێژ دەکەینەوە، ئەگەر پێویستیش نەکات ئەوا کۆتایی پێدەهێنین". . ئەمە لەکاتێکدایە لە بەرواری 12ی ئادار، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا قەدەغەی هاتوچۆ لە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی درا، دواتر بۆ ماوەی سێ ڕۆژ وادەکە درێژکرایەوە، لە جاری سێیەمیشدا قەدەغەکردنەکە پێنج رۆژ درێژکرایەوە بۆ سەرجەم هەرێمی کوردستان، لە کۆتا جاریشدا، وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا تاوەکو 31ی ئادار وادەکە درێژبکاتەوە.