گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەبوونی زیانی کۆرۆنا بۆ منداڵان خەریکە پوچەڵ دەبێتەوە

لە حاڵەتێکی دەگمەندا کۆرپەلەیەک بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیلەدەستدا

2020.03.29 - 10:19
App store icon Play store icon Play store icon
لە حاڵەتێکی دەگمەندا کۆرپەلەیەک بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیلەدەستدا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لە حاڵەتێکی دەگمەندا و بۆ یەکەمجار  کۆرپەلەیەک بەهۆی توشبونی بەڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیلەدەستداوە، ئەوەش یەکەمین حاڵەتە لە جیهاندا تۆماربکرێت و بەرپرسانی تەندروستیی ئەمریکا توشی سەرسوڕمان بوون. . دەستەی تەندروستی گشتیی ولایەتی ئەلینۆی هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، کۆرپەلەکە لە شاری شیکاگۆ گیانیلەدەستداوە و تەمەنی کەمتر لە سالێک بووە و پشکنینەکانیش دەریانخستووە کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە. . نگۆزی ئیزیکی، سەرۆکی دەستەی تەندروستیی گشتیی ولایەتی ئەلینۆی ئاماژەی بەوەکردوە، ئەو هەواڵە توشی شوکی کردوە، چونکە پێشتر هیچ حاڵەتێکی دیکە هاوشێوەی مردنی ئەو کۆرپەلەیەوە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارنەکراوە، بۆیە لە ئێستادا دەستیانکردوە بەلێکۆڵینەوەی چڕوپڕ بۆ دەستنیشانکردنی هۆکاری مردنی ئەو منداڵە ساوایە. . ئەمە لە کاتێکدایە کە دوێنێ شەممە، هاوشێوەی مردنی کۆرپەلەکەی ولایەتی ئەلینۆی ئەمریکا هەر دوێنی، شەممە دەنگۆی گیانلەدەستدانی منداڵێکی چوار مانگ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای کەرکوک بڵاوبوەوە، تەندروستیی پارێزگاکەش ڕایگەیاند، تائێستا هۆکاری گیانلەدەستدانی منداڵەکە نەزانراوە، بۆیە  نمونەی خوێنی منداڵەکە و دایکی ڕەوانەی بەغدا کراوە بۆئەوەی بزانن هەڵگری ڤایرۆسەکە بوون یاخود نا. .  زۆریەی توێژنەوەکان دەربارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا جەختیان لەوەکردوەتەوە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنها کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر بەساڵاچوان و ئەو کەسانەی کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە و تائێستا دەرنەکەوتووە کە دەبێتە هۆکاری دروستکردنی کێشەی تەندروستی یاخود مردنی منداڵان.