کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عێراق باس لە سێ هەنگاو دەکات کە "ئەگەر حکومەتى هه‌رێمی ئەنجامی بدات ئەوە توشی قه‌یرانی دارایی نابێت" و دەڵێت، ئه‌م دۆخه كاتییە و بە ئاسانی تێدەپەڕێت. . فازڵ نەبی، مامۆستای زانکۆ و بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی بۆ سایتی پارتی باسی لە ڕێکاری یەکەم کردووە و دەڵێت، پێویستە حکومەتی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیاكانی نه‌وت دابنیشێت و هه‌وڵ بدات دانه‌وه‌ی مسته‌حه‌قاتی كۆمپانیاكان هه‌ندێك دوا بخات تا نرخی نه‌وت به‌رز ده‌بێته‌وه و ئه‌وانیش ئاماده‌ن ئه‌و كاره بكه‌ن، چونكه دۆخی ئابووری له جیهان تێك چووه و نرخی نه‌وت دابه‌زیوه، بۆیه گرنگه ئه‌و كاره بكات." . لەبارەی ڕێکاری دووەم، فازڵ نەبێ دەڵێت، پێویستە حکومەت فشاری زیاتر له گومرگه‌كان بكه‌ن، كه هه‌وڵه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه بۆ كاركردن و هه‌موو داهاته‌كه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی بگەڕێننه‌وه. . فازڵ نەبی باسی لە خاڵی سێیه‌میش کردووە کە كاتی خۆی له به‌غدا کردوویانە و ڕایگەیاند، حكومه‌تی هه‌رێم زه‌ویی زۆری هه‌یه و زۆر گه‌وره‌ن كه هه‌ندێكی ڕه‌نگه بگاته ملیارێك دۆلار، ئه‌وانه بفرۆشن له ڕێگه‌ی موزایه‌ده‌ی ڕاسته‌وخۆ، چونكه دۆخی ئابووری باش نییه و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌و زه‌ویانه به‌لاش بدرێته وه‌به‌رهێنه‌ران بفرۆشرێن بۆ خه‌رجیی حكوومه‌ت. . دەشڵێت، ''ناكرێت زه‌ویه‌كی باش به‌لاش بدرێته وه‌به‌رهێنه‌ر، بۆیه پێویسته حكوومه‌ت به سیاستی خۆیدا بچێتەوە بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو سێ مانگه‌ی داهاتوو بتوانێ دۆخه‌كه به‌ئاسانی تێ په‌ڕێنێت و جگه له‌وه‌ش، په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت بەبێ كێشه به‌شی خۆی وه‌رگرێت، چونكه به‌یاسا بۆی دیاری كراوه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ش بكات ئه‌وكات تووشی هیچ قه‌یرانێكی دارایی نابێت." . ئاماژەى بەوەشکرد: "ئه‌و قه‌یرانه كاتییه و ئه‌گه‌ر ئه‌و سێ ڕێكار و خاڵه بگرێته به‌ر ده‌توانێ بەبێ گرفت ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا تێ په‌ێنێت، چونكه زۆر له ڕایه‌كان پێیان وایه، ئه‌وه‌ی هه‌یه دروست كراوه و كاتییه و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا تێ ده‌په‌ڕێندرێت و نرخی نه‌وتیش به‌رز ده‌بێته‌وه."