گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

ناس کورد کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی بۆ سازکرد

شوان عەتوف پەیامێک ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەتی داهاتوو و جێگرەکەی دەکات

2019.04.06 - 20:55
App store icon Play store icon Play store icon

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

 

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە دامەزراوەی میدیایی ناس بۆی ڕێکخستبوو، هونەرمەندی سینەماکار شوان عەتوف ڕەخنەی لە سیاسەتی کلتوریی لە هەرێمی کوردستاندا گرت، هاوکات پەیامێکیشی نارد بۆ سەرۆکی حکومەتی داهاتوو و جێگرەکەی.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا شوان عەتوف لەبارەی فیلمە نوێیەکەوە کە وەک دەرهێنەر کاری تێداکردووە و ناوی "پەیکەری دڵ"ـە، ڕایگەیاند کە وابڕیارە لە سەرەتای جەژنی ڕەمەزاندا لە سینەماکانی هەرێمی کوردستاندا نمایشبکرێت.

 

لەبارەی وەرگرتنی پۆستی بەڕێوەبەی سینەمای سلێمانییەوە شوان عەتوف ڕایگەیاند: "بۆ شەش مانگ ئەو پۆستەم وەرگرتووە و کاریگەریی نابێت لەسەر کارە هونەرییەکانم، زۆر بە جددی ئیش دەکەین بۆ ئەوەی زەمینەی یاسایی بواری سینەما بگۆڕین، ئەگەر توانیم ئەوە بکەم هەتا شەش مانگ، ئەوا زۆر باشە، ئەگەر نەمتوانی دەستلەکاردەکێشمەوە و وازدەهێنم."

ئەو هونەرمەندە سینەماکارە ڕەخنەی لە سیاسەتی کلتوری لە هەرێمی کوردستاندا گرت و جەختی کردەوە کە وەزیرەکانی پێشووی ڕۆشنبیریی ڕوئیای هونەرییان نەبووە، جەختیشیکردەوە کە ئەرکی وەزارەتی ڕۆشنبیریی حکومەتی داهاتووە کە بڕیار دەربکات لەسەدا هەشتای دراماکان بۆ دەرهێنەرە کوردەکان بێت.


شوان عەتوف پەیامی سەرۆکی حکومەتی تازە و جێگرەکەی و سەندیکای هونەرمەندان نارد و ڕایگەیاند: "عەیبە بۆ هەرێمی کوردستان کە هاڕاوی دەستی تراژیدیایە لە مێژوودا و دەستدرێژیی کلتوریی لێ کراوە، نەزانێت ڕوئیای چییە بۆ کلتور و نەزانێت چۆن شەڕی کلتوری خۆی دەکات و چۆن بکلتوری خۆی بە دونیای دەرەوە دەناسێنیت."