کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی گیانلەدەستدانی منداڵێکی چوار مانگ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای کەرکوک، تەندروستیی پارێزگاکە دەڵێت، تائێستا هۆکاری گیانلەدەستدانی منداڵەکە نەزانراوە،، دەشڵێت، نمونەی خوێنی منداڵەکە و دایکی ڕەوانەی بەغدا کراوە بۆئەوەی بزانن هەڵگری ڤایرۆسەکە بوون یاخود نا. ، ئەمڕۆ شەممە، 28ی ئاداری 2020, دایکێک و منداڵێکی چوارمانگ کە خەڵکی ناحییەی قەرەهەنجیری سەر بە پارێزگای کەرکوکن بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی شارەکە کراون، پاش گەیشتنیان بە نەخۆشخانەکە منداڵەکە گیانیلەدەستداوە و دواتر گومانی ئەوەی لێکراوە کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووبن. ، سامان یاس عەلی، وتەبێژی تەندروستیی کەرکوک بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "پاش ئەوەی ئەمڕۆ شەممە، دایکێک و منداڵێکی تەمەن چوارمانگ بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەرهاتونەتە نەخۆشخانەی ئازادی شاری کەرکوک دوای مانەوەیان بۆ چەند کاتژمێرێک لە نەخۆشخانەکە منداڵەکە گیانیلەدەستداوە". ، وتیشی: "تائێستا ڕوون نییە هۆکاری گیانڵەدەستدانی منداڵەکەی چییە، بۆیە نمونەی خوێن لە دایک و منداڵەکە وەرگیراوە و ڕەوانەی بەغدا کراوە بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی ئایا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون یاخود نا". ، ئاماژەی بەوەشکرد: " لە ئێستادا دایکی منداڵەکە لە ژێرچاودێری پزیشکیدایە تەندروستیشی باشە وتەرمی منداڵەکەش ڕادەستی کەسوکاری ناکرێتەوە تا ئەنجامی پشکنییەکان بە تەواوەتی دەرنەکەوێت، بۆئەوەی بزانین هۆکاری مردنی منداڵەکە چی بووە".