کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد –فوئاد عەبدوڵا
وەزارەتی بەرگریی عێراق شەش فڕۆکەی دیکەى ئێف شانزەى ئەمریکی بەدەست گەیشت.
لە ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی بەرگریی عێراقدا ھاتووە، بەپێی ئەو گرێبەستەی نێوان عێراق و ئەمریکادا هەیە، ئەمڕۆ (6ی نیسانی 2019) و بەئامادەبونی فەریق روکن، ئەنوەر حمە ئەمین فەرماندەی ھێزە ئاسمانییەکانی عێراق شەش فڕۆکەی دیکەی جەنگی ئێف شانزە گەیشتە بنکەی ئاسمانی بەلەد.
بەپێی ڕێککەوتنێک کە ساڵی 2011 لە نێوان بەغدا و واشنتۆندا ئەنجام دراوە بۆ پەرەپێدان و بەهێزکردنی توانا سەربازییەکانی هێزە سەربازییەکانی، عێراق 36 فڕۆکەى ئێف 16ی ئەمریکی کڕیوە و تائێستا بە چەند قۆناغێک 18 فڕۆکەى پێگەیشتووە.