گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوا پشکنینی کۆرۆنای سەرۆکی پەرلەمان نەرێنی دەرچوو

2020.03.28 - 21:25
دوا پشکنینی کۆرۆنای سەرۆکی پەرلەمان نەرێنی دەرچوو
ناس کورد- نوسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە دوای کۆتایی هاتنی 14 ڕۆژی کەرەنتینەی سەرۆکی پەرلەمان، دوا پشکنینی ناوبراو دەرچووە و پشکنینەکەی نەرێنییە. ، لە ڕونکردنەوەیەکدا نوسینگەی ڕۆژنامەوانی ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە: "دوای گەڕانەوەی ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەدەرەوەی وڵات لە 14ی ئاداری 2020، وێڕای جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستیەکانی تایبەت بەڤایرۆسی (كۆڤید-١٩) و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی سەرەتایی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لە 16ی ئادار لە ڕاگەیەنراوێکدا بڕیاری خۆکەرەنتین کردنی بەڕێزیانمان لە ڕۆژی گەڕانەوەیانەوە ڕاگەیاند". ، ئاماژە بەوەشکراوە: "ئەمڕۆ ودوای تەواو بوونی 14 ڕۆژ کە ماوەی دیاریكراوی کەرەنتینەیە، لەگەڵ پابەندبوونیان بە سەرجەم ڕێنماییە تەندروستیەكان و ئەنجامدانی دوا پشكنین كە خاوێن و نێگەتیڤ دەرچوو، بەگرنگی دەزانین ئاگاداری هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بكەینەوە کە کەرەنتینەی بەڕێزیان کۆتایی پێهاتووە".