گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاگرتنی دەوامی فەرمی لە هەرێمی کوردستان درێژکرایەوە

2020.03.28 - 19:47
ڕاگرتنی دەوامی فەرمی لە هەرێمی کوردستان درێژکرایەوە
ناس کورد- حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، بڕیاری دا بە درێژکردنەوەی ڕۆژانی پشوو لە سەرجەم وەزارەت و دەستە وفەرمانگە ودامەزراوەکانی ھەرێم و زانکۆ و پەیمانگا وقوتابخانە وناوەندەکانی خوێندنی حکومی وئەھلی (جگە لە ھێزەکانی ئاسایش وئاسایشی ناوخۆ و دامەزراوەکانی تەندروستی) لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 29ی ئازاری 2020 تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 16ی نیسانی 2020. . جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتى هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، بڕیارەکە لە چوارچێوەی بەردەوامبوونی ڕێکارەکانی خۆپارێزییە لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان. . ئاماژەى بەوەشکردووە، "وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتە خزمەتگوزارییە گشتیەکان بەردەوام دەبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گشتیە فریاگوزارییەکان بە ھاووڵاتیان لە ڕێگای پیادەکردنی ئێشگریی."