گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

ئالێگری زانیاری نوێ لەبارەی پێکانەکەی ڕۆناڵدۆ ئاشكرادەکات

2019.04.06 - 17:42
App store icon Play store icon Play store icon
ئالێگری زانیاری نوێ لەبارەی پێکانەکەی ڕۆناڵدۆ ئاشكرادەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناس کود-

 

ڕاهێنەری یانەی یۆڤانتۆس ڕایگەیاند کریستیانۆ رۆناڵدۆ هەنگاوێکی باش لە پێکانەکەى چاکبۆتەوە هەواڵی دڵخۆشکەر هەیە بۆ یاریکردن بەرامبەر ئەیاکس ئەمستردام.

 

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێش یارییەکەیان بەرامبەر میلان، ئالێگری راهێنەری یۆڤانتۆس ئاشکرایکرد، رۆناڵدۆ نزیکە لە گەڕانەوە و هەواڵی دڵخۆشکەر هەیە پێنج رۆژ پێش دەستپێکردنی یارییەکەى ئەیاکس لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە پێکانەکەی چاک بێتەوە.

 

ئالێگری ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە هێشتا دڵنیانین لەوەى رۆناڵدۆ دەتوانێت بەشداری یارییەکەى خولی یانە پاڵەوانەکان بکات  یاخو نا، "بەڵام دڵخۆشین بەو هەنگاوانەى رۆناڵدۆ بۆ چاکبونەوە ناویەتی".

 

رۆناڵدۆ بۆ چارەسەری پێکانەکەى سەردانی چەند نەخۆشخانەیەکی تایبەتی کردووە تا بتوانێت بەشداری یارییەکەى چامپیۆنز لیگ بەرامبەر ئەیاکس بکات.

 

یاریزانە پرتوگالییەکە لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2020 لە یاریی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر سربیا توشی پێکان هات و یاریگای جێهێشت.