گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕەنگە خوێناویی بێت و ببێتە هۆى جەنگ لەگەڵ ئێران

ئەمریکا ئامادەکاریی بۆ هەڵمەتێکى سەربازیى لە عێراق دەکات

2020.03.28 - 09:17
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا ئامادەکاریی بۆ هەڵمەتێکى سەربازیى لە عێراق دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- رۆژنامەى نیۆیۆرک تایمزى ئەمریکى ئاشکرایکرد، وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا (پنتاگۆن) هەفتەى ڕابردوو فەرمانى دەرکردووە بەمەبەستى ئامادەکاریی بۆ هەڵمەتێکى سەربازى لەعێراق، بە ئامانجى لێدان لەو "میلیشیانە"ى لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتى دەکرێن، دواى ئەوەى هەڕەشەى بەئامانجگرتنى هێزەکانى ئەمریکایان کردووە. . جەنەرال روبەرت وایت فەرماندەى هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق بە ڕۆژنامەکەى ڕاگەیاندووە "هەنگاوى لەو شێوەیە ڕەنگە خوێناویی بێت و ببێتە هۆى جەنگ لەگەڵ ئێران، سەرەڕاى ئەوەى پێویستى بە ناردنى هەزاران سەربازى ئەمریکییە بۆ عێراق". . بەپێی ڕۆژنامەکە، مایک پۆمپیۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا و ژمارەیەک ئەندامى ئەنجومەنى ئاسایشى نیشتیمانى لەگەڵ هەنگاوى توندان دژى ئێران، لەکاتێکدا سەرکرەکانى پنتاگۆن تێبینیان هەیە لەو بارەیەوە. . ئەو فەرمانەى پنتاگۆن لەکاتێکدایە، مایک پۆمپیۆ لە ١٦ى ئەم مانگەدا داواى لە حکومەتى عێراق کرد بەرگرى لە هێزەکانى هاوپەیمانان بکات لە عێراق. . جەختیشیکردبووەوە کە وڵاتەکەى رێوشوێنى زیاتر دەگرێتە بەر ئەگەر پێویست بکات بۆ بەرگریکردن لە هێزەکانى لەکاتێکدا لە عێراق هێرشیان دەکرێتە سەر.