ناس کورد-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەى لەماوەى 100 ڕۆژدا 100 هەزار ئامێرى هەناسەدانى دەستکرد بەرهەمدەهێنێت.
.
ترەمپ لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان ئاماژەى بەوەکرد، ئامێرى زیاترى هەناسەدانى دەستکرد بەرهەمدەهێنن، بەشێوەیەک کە پێداویستى ناوخۆیی ئەمریکا پڕ بکاتەوە و بتوانن یارمەتى وڵاتانى دیکەىش بدەن.
.
ترەمپ فەرمانى بە هەردوو کۆمپانیاى زەبەلاحى دروستکردنى ئۆتۆمبێل، فۆرد و جەنەرال موتورز کردووە دەستبکەن بە دروستکردنى ئەو جۆرە ئامێرانە، بۆ کەمکردنەوەى فشار لەسەر ئەو نەخۆشخانانەى کە چارەسەرى توشبوانى کۆرۆنایان تێدا دەکرێت.
.
بەپێی رۆژنامەى نیۆیۆرک تایمز، کۆشکى سپى پلانیدانابوو بۆ ڕاگەیاندنى پرۆژەیەکى هاوبەش لەنێوان هەردوو کۆمپانیاى جەنەرال موتورز و فنتيك لايف سيستمز بۆ بەرهەمهێنانى نزیکەى 80 هەزار ئامێرى هەناسەدانى دەستکرد، بەڵام لەکۆتا ساتدا هەڵوەشاوەتەوە بەهۆى تێچووە زۆرەکەیەوە کە گەیشتووەتە ملیارێک دۆلار.
.
بەڵام ترەمپ بەڵێنیداوە کە ئامێرى زیاترى لەو شێوەیە دابینبکات و دەڵێت "ژمارەیەکى زۆر ئامێرى هەناسەدانى دەستکرد لەچەندین کۆمپانیا دەکڕین".