گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرچەندە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە خاوبووەتەوە

زانایان:هیچ كاتێك ئیتاڵیا دۆخی خراپی لەم شێوەیەی بەخۆیەوە نەبینیوە

2020.03.27 - 17:40
App store icon Play store icon Play store icon
زانایان:هیچ كاتێك ئیتاڵیا دۆخی خراپی لەم شێوەیەی بەخۆیەوە نەبینیوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-    گەرچی ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەئیتاڵیا لەوڵاتانی تر زیاترە، بەڵام زانایان هۆشدارى ئەوە دەدەن ئەو وڵاتە دۆخی لەو شێوە خراپەی بەخۆوە نەبینیوە و ژمارەی حاڵەتە پۆزەتیڤەكان بۆ پێنج هێندە زیادی كردووە. . ئەوەش بەواتای ئەوەی، پەتاكە بەرەو بەرزبوونەوە دەڕوات گەرچی لەئێستادا ئیتاڵیەكان خۆیان لەماڵەوە كەرەنیتە كردووە و چالاكیەكانیان جگە لە پێویستەكان ڕاگرتووە. . لەو وڵاتەدا كە بووە بەناوەندی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە بەسەرجەم ئەوروپادا ڕێژەی مردن گەیشتووەتە 8 هەزار و 165 كەس، ئەوەش ئاستێكی مەترسیدارە. . ئەمڕۆش (هەینی) ئیتاڵیا لەڕووی ژمارەی توشبووانەوە پێشی چینی داوەتەوە و دوای ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا زیاتر لەهەموو وڵاتێكی تر حاڵەتی توشبوونی تۆمار كردووە. . قەشە ماریۆ كارمیناتی، كە خاوەن كەنیسەیەكە لەشارۆچكەیەكی سەر بەلۆمباردی دەڵێت:"دۆخەكە زۆر وێرانكەرە". ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، لەم هەفتەیەدا دەیان تابوت لەڕیزی پێشەوە براون و لەجێی ئەوانیش تابوتی نوێتر دانراوە. . باسی لەوەش كردووە، لانیكەمی خێزان و كەسوكارەكان دەزانن، كە كەسێك پێش دورخستنەوەی بەنزا و پاڕانەوە چاودێری دەكەن. . گەشبینیەكی بەئاگا گەرچی بەپێی وتەی بەرپرسان بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە گەیشتووەتە قۆناغی خاوبوونەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردودا خەڵكی لەماڵەوە مانەوە بەفەرمانی سوپا، بەڵام هەر بەئاگای لەم قۆناغەدا گرنگە. . بەپێی ئامارە فەرمییەكانی تسۆنامی نەخۆشییەكانی ئیتاڵیا، حاڵەتەكانی توشبووان و مردن خاوبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە. . لۆكا لۆرینی سەرۆكی بەشی چاودێری ورد لەنەخۆشخانە پاپا یۆحەنا لەپیرگامۆ دەڵێت، ژمارەكان بەرزن بەڵام لەچەند ڕۆژی ڕابردودا خاوبووەتەوە و كەمیانكردووە.   هەر بەپێی ئامارە فەرمییەكان نزیكەی 500 پزیشك كە لەنەخۆشخانەكانی تایبەت بەپەتاكاندا كاریان كردووە توشی ڤایرۆسەكە بوون، لەو بارەیەوە لۆرینی دەشڵێت، ئەو لەناوەندی چاودێری ورد چارەسەر بۆ هاوپیشە و هاورێ و مناڵی هاوڕێ و كەسوكاری هاوڕێكانی دەكات و بەشەكەشیان 88 قەرەویڵەیە بۆ شارێكی 120 هەزار كەسیی. تا ئێستاش نزیكەی 33 پزیشك بەو هۆیەوە مردوون و پشكنینی زیاتر لە 6 هەزار پزیشكی تریش پۆزەتیڤ دەرچوون. . نەخۆشخانە مەیدانیەكان . لەچەند ناوچەیەكی پیرگامۆ هێزێكی سەر بەسوپای ئیتاڵیا نەخۆشخانەیەكی مەیدانیان دروستكردوە بەهاوكاری ڕوسیا نزیكەی 150 كارمەندی پزیشكی كاری تێدا دەكەن و چین و كوباش هاوكارییان لەناردنی كەرەستە پزیشكیەكان بۆ ناردووە بەهانای حاڵەتە كتوپڕەكانەوە دەچن، چونكە لەناوچەی قەرەباڵغەكانی تری باشوری ئیتاڵیا، نەخۆشخانەكان زیاتر پێویستیان بەدەمەوە چوون هەیە و پێداویستیەكانیان بۆ ئەم قۆناغەی ئێستا كەمترە. .