کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، لە دەرئەنجامی پشکنینەکانی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 10 حاڵەتی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە پێنج کەسیان لە دهۆک، چوار کەس لە هەولێر و کەسێکیش لە سلێمانییە کە شەوی ڕابردوو ڕاگەیەندرا. ، لە ڕاگەیەندراوی ڕۆژانەی خۆیدا، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بڵاویکردەوە: "ژمارەی هاوڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٥١٤٤) هاوڵاتی بوون لە (٣٤) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٦٥١) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٧٠٠) لە هەولێر، (٢٧٥) لە سلێمانی، (٥٦٦) لە دهۆك، (٤٢) لە هەلەبجە، (٩) لە گەرمیان، (٣٩) لە ڕاپەرین، (٢٠) لە کۆیە وە (٣٤٩٣) هاوڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٩٤) هاوڵاتی. ، ئاماژە بەوەشکراوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٤٧٧) پشکنین کراوە، (٣١١) هەولێر، (٩٩) سلێمانی، (٦٧) دهۆك. ، دەرەنجام (١٠) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-