ناس کورد-
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند، ا لەگەڵ سەرۆکی چین قسەی کردوە و ڕێککەوتون لەسەرئەوەی پێکەوە هەماهەنگ بن لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گفتوگۆیەکەی باشیان ئەنجامداوە.
،
ئەمڕۆ(هەینیى 27ى ئاداری2020)، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا ڕایگەیاند:" کەمێک بەرلەئێستا قسەم لەگەڵ سەرۆکی چین کردوە و ڕێککەوتوین لەسەر ئەوەی پێکەوە هەماهەنگ بین لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا".
،
ئاماژەی بەوەشکردووە، گفتوگۆیەکی باشی لەگەڵ شی جینپینگ، سەرۆکی چین کردوە لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کە لە ئێستادا جیهانی گیرۆدەی خۆی کردوە.
،
سەرۆکی ئەمریکا، ئاماژەی بەوەشکردووە کە چین قۆناغی باشی لەبەرەنگاربوونەوەی ئەو ڤایرۆسەدا بڕیوە و تێگەشتنی باشی بۆی هەیە بۆیە بڕیاریانداوە پێکەوە کاربکەن بۆ بنبڕکردنی ئەو پەتایە.
،
لە کۆتایی تویتەکەیدا ترەمپ نوسیویەتی:" بەڕێزێک و متمانەیەکی زۆرەوە هاوکاری یەکتردەکەین".
،
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەر، هەر لە گفتوگۆکەیاندا، سەرۆکی چین بە ترمپی ڕاگەیاندوە، ئەوان بە شێوەیەکی شەفافانە مامەڵەیان لەگەڵ وردەکارییەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کردوە وئامادەشن هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشەکانیان و ئەمریکادا بکەن بۆ بنبڕکردنی ڤایرۆسەکە، ڕاشیگەیاندوە:" لەئێستادا پەیوەندی ئەمریکا و چین لەبەردەم وەرچەرخانێکی گرنگدایە".
،
ئەوەی تێبینی کراوە لە تویتەکەی ئەمجارەی دوناڵد ترەمپدا، ترەمپ پێشتر خۆی بۆ دژایەتیکردنی ئابوری و سیاسەتی دەرەوەی چین یەکلایی کردبوەوە و ڤایرۆسەکەی بەڤایرۆسی چینی ناودەبرد لەم پۆستە نوێیەی تویتەردا ڤایرۆسی کۆرۆنای بەڤایرۆسی چینی ناونەبردوە.
،
لەئێستادا، چین بووەتە دووەم وڵات لەسەرئاستی جیهان لەژمارەی توشبوانی بەڤایرۆسی کۆرۆنا کە 81هەزارتوشبوی هەیە و ئەمریکا بەزیادکردنی ژمارەی توشبوانی بۆ زیاتر لە 85 هەزار پلەی یەکەمی ڕیزبەندییەکەی وەرگرتوە.