کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەڕێوەبەرى پەندروستى كەرخ لە شارى بەغدا دەڵێت، لە عێراق ڤايرۆسى كۆرۆناش بۆ يەكلاكردنەوەى كێشە شەخسيەكان بەكاردەهێنرێت و زانيارى درۆ دەدرێت لەسەر توشبوانى ڤايرۆسەكە. ، لە ڕاگەیەندراوێکدا جاسب حجامى، بەڕێوەبەرى پەندروستى كەرخ لە شارى بەغدا ڕایگەیاند: " زۆر بە داخەوە هەندێك كەس بۆ يەكلاكردنەوەى كێشە شەخسيەكانيان لەگەڵ كەسانى ناوچەكەى خۆى هەواڵى درۆ دەدات بەوەى كە ئەو كەسەى دەيەوێت بيكاتە ئامانج گوايە توشى ڤايرۆسى كۆرۆنا بووە". ، ئاماژەى بەوەشداوە، ئەوەش جۆرێك لە بێزاركردن و شڵەژانى بۆ كەرتى تەندروستى و چەندين لايەنى تر دروست كردوە، داواش دەكات دادگاكانى عێراق ئەو هەواڵە درۆيانە بە تاوان هەژمار بكەن و توندترين سزا بەسەر ئەوانەدا بدەن كە بە درۆ هەواڵى توشوبونى كەسێك دەدەن. ، پێشتر وەزارەتى تەندروستى عێراق بڵاويكردەوە، سەرجەم توشبوانى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە سەرتاسەرى عێراق گەيشتوەتە 382 كەس، لەوانەش 105 يان چاكبونەتەوەو 36 كەسيش گيانيان لەدەستداوە.