کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- حکومەتی هەرێم لەبارەی کاتی گەیشتنی پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕەتیکردەوە پێشتر پارەکە هاتبێت و ئاشکرایان نەکردبێت. ، لە ڕونکردنەوەیەکدا جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: "ھەندێ میدیای ناوخۆیی بەمەبەستی چەواشەكاری و بە لاڕێدا بردنی بیرو رای گشتی، ھەواڵی ناڕاستیان لەبارەی گەیشتنی پشكی ھەرێم لە بودجەی گشتی عێراق بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە". ، ئاماژەی بەوەشکردووە: "ھاووڵاتییانی ھەرێمی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە ئەو بڕە پارەیەی كە ئەمڕۆ گەیشتووەتە ھەولێر، بە پێی بەڵگەی گواستنەوەی بانكی ناوەندیی عێراق بۆ لقەكەی لە ھەولێر و ئەژماری وەزارەتی دارایی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، مێژووی رۆژی 26ی ئاداری 2020 بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستانی لەسەرە”.