گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ماليكيش هەڵوێستى خۆى لەسەر عەدنان زورفى ڕاگەياند

2020.03.26 - 23:10
ماليكيش هەڵوێستى خۆى لەسەر عەدنان زورفى ڕاگەياند
ناس کورد-   نورى مالكى، سەرۆكى ئيئتلافى دەوڵەتى ياسا هەڵوێستى خۆى لەسەر عەدنان زورفى ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانى حكومەت ڕاگەياندو دەڵێت، پشتگيرى پاڵێوراوى زۆرينە دەكەن. ، مالكى لە هەژماری خۆى لە تۆڕى كۆمەڵايەتى تويتەر ڕايگەياندوە: "بێگومان هەڵوێستمان جێگيرە و ئێمە پشتگيرى پاڵێوراوى زۆرينەى گەورەترين كوتلە دەكەين و پێويستە كە ڕەزامەندى كوتلە نيشتمانيەكانى هەبێت". ، ئاماژەى بەوەشداوە: "ناتوانين پشتگيرى پاڵێوراوێك بكەين كە هيچ يەكێك لەو مەرجانەى تێدا نەبێت، ترسى ئەوەمان هەيە كە كاردانەوەى لەسەر پرۆسەى سياسى هەبێت كە خۆى بە زياتر لە تەحەدايەك دەورە دراوە". ، ئەمەش دواى ئەوەدێت پێشتر محەمەد غوبان، سەركردە لە هاوپەيمانى فەتح داواى لە كوتلە شيعيەكان كرد لە ئاست بەرپرسيارێتيدا بن و هەڵوێستێكى ئاشكرا و يەكگرتويان لەسەر عەزنان زورفى پاڵێوراو بۆ پێكهێنانى حكومەتيان هەبێت و ڕەتيبكەنەوە. ، داواشى كردبوو كە بە زوترين كات لەسەر كەسێكى جێگرەوە ڕێكبكەون بۆ پێكهێنانى حكومەتێك كە تواناى ڕوبەڕوبونەوەى تەحەداكانى هەبێت. ، پێشتريش حەسەن عەرەب، ئەندامی پەرلەمانی عیراق ئاشكرايكردبوو، عەدنان زورفی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت نەیتوانیوە سەركردە شیعەكان رازی بكات، بەڵام زۆرینەی پەرلەمانتارانی شیعەی رازیكردوە، چونكە پەرلەمانتاران هاوڕێی ناوبراون لەناو پەرلەماندا.