کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ڕۆژانەی وەزارەتیی تەندروستیی هەرێم، کەسێکی دیکە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە کە دانیشتووی شاری سلێمانییە، ، لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتیی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند: "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبووێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا، کە ئافرەتێکی تەمەن 56 ساڵە و خێزانی توشبووێکی پێشووە". ، ئەمە لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستیی ڕاگەیاند، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکرا، واتە ئەمڕۆ لە هەرێم چوار توشبووی ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.