گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كۆرياى باكور توشبوى كۆرۆناى تێدايە؟.. چەند بەڵگەيەكى نهێنى ئاشكرا دەكرێن

2020.03.26 - 22:06
App store icon Play store icon Play store icon
كۆرياى باكور توشبوى كۆرۆناى تێدايە؟.. چەند بەڵگەيەكى نهێنى ئاشكرا دەكرێن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   سەرەڕاى ئەوەى كۆرياى باكور ڕەتيدەكاتەوە هيچ حاڵەتێكى توشبون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە وڵاتەكەيدا تۆمار كرابێت، بەڵام چەند راپۆرتێك ئەوە ئاشكرا دەكەن كە ئەو وڵاتە ڕاست ناكات و بە نهێنيش داواى هاوكارى كردوە. ، ڕۆژنامەى "بزنس ئينسايدەر" لە ڕاپۆرتێكدا بڵاويكردوەتەوە، "كيم جۆنگ ئون" سەرۆکی كۆرياى باكور بە دوفاقى مامەڵە لەگەڵ قەيرانى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێدا دەكات و ڕەتيدەكاتەوە كە ڤايرۆسەكە لە وڵاتەكەيدا بڵاوبوبێتەوە، ئەوەش لەكاتێكدايە كە لە ڕاستيدا ڤايرۆسەكە لەو وڵاتەدا هەيە. ، ئەوەش هاتوە، بەپێى بەڵگەيەك پيۆنگ يانگ دەستى كردوە بە داواكردنى هاوكارى لەچەند وڵاتێك بۆ بەرەنگاربونەوەى ڤايرۆسەكە ئەوەشى بە نهێنى كردوە، بەرپرسانى ئەو دەوڵەتە دابڕێنراوە دەستيان كردوە بە پەيوەنديكردن لەگەڵ لەگەڵ دەوڵەتە نزيكەكان لە وڵاتەكەيان و داوايان لێكردون بەپەل هاوكاريان بكەن بۆ بەرەنگاربونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا. ، ڕونيشكراوەتەوە، دەسەڵاتدارانى كۆرياى باكور دەڵێن كە هيچ توشبويەكى ڤايرۆسەكە لەو وڵاتەدا نييە، بەڵام داواى ئامێرى پشكنين و دەمامك دەكەن، ئەو داواكاريەشيان لە ژمارەيەك لە نەخۆشخانەكانى كۆرياى باشور و ئاژانسەكان كردوە. ، تائێستا كۆرياى باكور بە فەرمى هيچ حاڵەتێكى توشبون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى ڕانەگەياندوە و لە كۆتايى مانگى يەكيشدا بە فەرمى سنورەكانى لەگەڵ چيندا داخست، ڕاپۆرتەكان باس لەوەدەكەن كە 590 هاوڵاتى كۆرياى باكور كە لە دەرەوەى وڵات بون و گەڕاونەتەوە پشكنينيان بۆ كراوە بەڵام كەسيان توشبوو نەبون. ، شارەزايان و دەزگاكانى ڕاگەياندن گومانيان لە داتاكانى ئەو وڵاتە هەيە و هەندێك لە ڕاپۆرتەكان باس لەوەدەكەن كە كۆرياى باكور چەندين گيان لەدەستدانى لە ڤايرۆسەكە تۆمار كردوە بەڵام لە جيهانى دەشارێتەوە. ، لاى خۆشيەوە ڕۆژنامەى " ئين كيە" كە تايبەتە بە هەواڵەكانى كۆرياى باكور ئاشكرايكردوە، 180 سەربازى ئەو وڵاتە بەهۆى ڤايرۆسەكەوە گيانيان لەدەستداوە و 3700 سەربازى تر كەرەنتينە كراون. ، بەپێى ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانيەكان چەندين حاڵەتى توشبون و گيان لەدەستدان لە شارى "سينويجو"ى نزيك لە سنورەكانى چين تۆمار كراوە، بەڵام كەمى پێداويستى پزيشكى و سيستمى تەندروستى ئەو وڵاتە بوەتە هۆى ئەوەى كە نەتوانێت مامەڵەى گونجاو لەگەڵ بڵاوبونەوەى ڤيرۆسەكەدا بكات.