کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- شەقامە چۆڵەكان و دوكان و بازاڕە داخراوەكان تەنها بەشێكى كەمى چيرۆكەكانى شارى نيويۆركى ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا دەگێڕنەوە، ئەو شارەى كە دەوترا هەرگيز ناخەوێت. ، دكتۆر "ستيف كاسبيديس" لە نەخۆشخانەى "ماونت سيناى" لە كوينز لە شارى نيويۆرك بە ماڵپەڕى سكاى نيوزى وتوە: "نيويۆرك بوە بە دۆزەخ، من گاڵتە ناكەم، خەڵك دێن و ناتوانن هەناسە بدەن و دەمردن ئەمەش بەردەوام دوبارە دەبێتەوە و نەخۆشخانەكان پڕن لە خەڵك لە هەموو شوێنێك.". ، تائێستا بە تەنها شارى نيويۆرك زياتر لە 30 هەزار توشوو و 300 حاڵەتى گيان لەدەستدانى بە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆمار كردوە و يەكێك لە شارە زۆر زەرەرمەندەكانى ئەمريكا و جيهانە بەهۆى پەتاكەوە. ، شارى نيويۆرك بە چەندين نازناو ناوبانگى پەيدا كردوە يەكێك لەوانەش "ئەو شارەى هەرگيز ناخەوێت"، شارەكە دور نييە لەوەى كە ڕوبەڕوى كارەسات ببێتەوە و بە بارودۆخێكدا تێدەپەڕنێت كە پێشتر پێيدا تێنەپەڕيوە. ، دكتۆر كاسبيديس ئەوەش دەڵێت: "ئەگەر ڕوداوى 11ى سێپتەمبەر كە ساڵى 2011 ڕويدا (تێيدا دوو تاوەرى بازرگانى جيهانى كرانە ئامانج و بە تەواوەتى وێرانكران و ژمارەيەكى زۆر خەڵك گيانيان لەدەستدا) بەسەر كەرتى تەندروستيدا ڕويبدايە هێشتا بارودۆخەكە بە ئێستا بەراورد ناكرێت، هەموان دەرگاى نەخۆشخانەكانمان بەڕوى نەخۆشەكاندا كردوەتەوەو چاوەڕێى ئەوانە دەكەين كە نەهاتون و ئەوانيش بەردەوام دێن". ، تۆڕى "سى ئێن ئێن" پێشتر ئەوەى بڵاوكردەوە، ئيدارەى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكى ئەمريكا داواى لە چەندين دەوڵەت كردوە كە لە پێداويستى پزيشكى هاوكاريان بكەن، وەك پاكژكەرەوەى دەست و ئامێرى هەناسەدان، ئەوەش لەپێناو بەرەنگاربونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا چونكە نەخۆشخانەكان پێويستى تەواويان لەبەردەستدا نييە. ، مانەوەى ناچارى بەسەر دانيشتوانى شارى نيۆرك سەپێنراوە كە 20 مليۆن كەس لەو شارەدا دەژين، نەخۆشخانەكانيش تەنها سێ هەزار قەرەوێڵەيان هەيە لە ناوەندى چاودێرى ورد لەسەرتاسەرى ولايەتەكەدا. ، تائێستا لەسەرتاسەرى ئەمريكادا 75 هەزار و 665توشبوو و هەزار و 100 گيان لەدەستدان بە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆمار كراوە كە بەشێكى زۆرى لە شارى نيويۆركە.