گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كێ ڤايرۆسى كۆرۆناى بردە بەريتانيا؟ .. ناسنامەكەى ئاشكرا كرا

2020.03.26 - 20:14
App store icon Play store icon Play store icon
كێ ڤايرۆسى كۆرۆناى بردە بەريتانيا؟ .. ناسنامەكەى ئاشكرا كرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ڕۆژنامەيەكى بەريتانى ناسنامەى ئەو كەسەى ئاشكراكرد كە يەكەمجار نەخۆشى ڤايرۆسى كۆرۆناى بردە ئەو وڵاتە كە بە "نەخۆشى ژمارە 0" ناسراوە و دواتر لەو وڵاتە بڵاويكردەوە. ، ڕۆژنامەى "تەلەگراف" بڵاويكردوەتەوە، ئەو كەسەى بۆ يەكەمجار ڤايرۆسى كۆرۆناى بردە ناو خاكى بەريتانياوە پياوێكە بەناوى "دارين بلاند" كە تەمەنى 50 ساڵە و ڕاوێژكارى تەكنەلۆژياى زانياريە. ، ڕونيشكراوەتەوە، دارين لە نەمسا لە كۆمەڵگەيەكى خليسكێنەى سەر بەفر توشى ڤايرۆسەكە بووە، ئەوەش پێش چەند هەفتەيەك لە ڕاگەياندنى يەكەم توشبوو بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە بەريتانيا، ناوبراو كە لە كەرتى "سوسيكس" لە باشورى بەريتانيا دەژى ڤايرۆسەكەى گواستوەتەوە بۆ ژن و منداڵەكانى، ئەوەش دواى گەڕانەوەى. ، ڕۆژنامەكە ئەوەشى ئاشكرا كردوە، دارين لە ڕۆژانى 15 بۆ 19 ى مانگ چوەتە لاى سێ هاوڕێى لە نەمسا كە دوانيان خەڵكى دانيمارك بوون و ئەوى تريان ئەمريكى بوە و دانيشتوى ولايەتى "مينيسوتا" بوە. ، ئەو پياوە بە ڕۆژنامەكەى وتوە، بۆ ماوەى 10 ڕۆژ نەخۆش بوە و نەيتوانيوە بچێت بۆ سەر كارەكەى و توشى تەنگەنەفەسى بوە و ڤايرۆسەكەى گواستوەتەوە بۆ خێزانەكەى و ژمارەيەك لە دانيشتوانى ناوچەكەشيان. ، دواتر بە پێى بەدواداچونەكان، سەدان حاڵەتى توشبوى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە وڵاتەكانى نەمسا، ئەڵمانيا، نەرويج، سويد، ئايسلەندا و دانيمارك بەو كۆمەڵگەى خليسكێنەى سەر بەفرەوە بەسترانەوە، ڕاگەياندنەكانى ئەڵمانيا بە سەرچاوەيەكى سەرەكى گواستنەوەو بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكەيان پێناسە كردوەو نەرويجيش ئاماژەى بەوەداوە كە نيوەى توشبوانى ئەو وڵاتە لەو كۆمەڵگەيەوە توشبون. ، لەئێستادا ژمارەيەكى زۆر توشبوى ڤايرۆس كۆرۆناى نوێ COVID-19  لە ئەوروپا تۆمار كراوەو زۆرترين توشبوو لەو كيشوەرەيە، بەريتانياش تائێستا زياتر لە نۆ هەزار و 500 توشبوى تێدايەو 465 لەو توشبوانەش گيانيان لەدەستداوە.