کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی گەرمیان ڕایگەیاند، تائێستا لە سنورەکەیان پشکنین بۆ 620 کەس ئەنجامدراوە و خۆشبەختانە هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارنەکراوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە ئەو زانیارییە هاووڵاتیان سارد نەکاتەوە لە خۆپارێزی. ، لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی گەرمیان ڕایگەیاند: "تائێستا له گه‌رمیان پشكنینی تاقیگه‌یی ڤایرۆسی كۆرۆناى نوێ (كۆڤید 19) بۆ نزیكه‌ى (620) نمونه ئه‌نجامدراوه، ده‌ره‌نجامى هه‌موشیان نێگه‌تیڤ بوون و خۆشبه‌ختانه كه‌سیان هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه نه‌بوون". ، ئاماژە بەوەشکراوە: "ئه‌م زانیارییه دڵخۆشكه‌ره‌یه ده‌بێت هانده‌رمان بێت بۆ به‌رده‌وامبون له پابه‌ندبون به مانه‌وه له ماڵه‌كانمان و جێبه‌جێكردنى رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان، نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه به هه‌ند وه‌رنه‌گرتنى ئه‌و رێنماییانه و حساب بۆ نه‌كردنیان، چونكه مه‌ترسی ڤایرۆسه‌كه تائێستاش به توندی بونى هه‌یه و هیچ نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه، به‌ڵكو تۆماركردنى به‌رده‌وامى حاڵه‌ته‌كانى ڤایرۆسه‌كه له ناوچه و شاره‌كانى ده‌وروبه‌ر و نزیكی گه‌رمیان، راده‌ى مه‌ترسیه‌كه له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌مان زیاتر ده‌كات". ، تەندروستیی گەرمیان داواشی لە هاووڵاتیان کردووە، به گرنگییه‌وه له رێنماییه‌كان بڕوانن، له ماڵه‌كانیان نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه و تێكه‌ڵ به كه‌س نه‌بن، به‌رده‌وام بن له گرتنه‌به‌رى رێكاره ته‌ندروستیه خۆپارێزییه‌كان، به‌تایبه‌تى له ده‌ستشۆردن به‌شێوه‌ى دروست و پاكوخاوێن راگرتنى خود، چونکە ئه‌زمونى وڵاتانى دیكه سه‌لماندویه‌تى كه باشترین ئامراز بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه، خۆپارێزیه، له‌رێگه‌ى دوركه‌وتنه‌وه له قه‌ره‌باڵغی و تێكه‌ڵ نه‌بون به خه‌ڵكى و مانه‌وه له‌ماڵه‌وه، له‌گه‌ڵ راگرتنى پاكوخاوێنی به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام.