کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لیژنه‌ی ته‌ندروستی نیشتیمانی چین ڕایگه‌یاند، هیچ حاڵه‌تێكی توشبوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناوخۆی وڵاته‌وه تۆمار نه‌كراوه و ئه‌وانه‌ی كه تۆماركراون له‌ده‌ره‌وه‌ی چینه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه. . ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه، 26ی ئاداری 2020)، لیژنه‌ی ته‌ندروستی نیشتیمانی چین ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردودا 67 حاڵه‌تی توشبوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه كه هیچ كه‌سێكیان له‌ناوخۆی وڵاته‌وه توشنه‌بوون و هه‌موویان له‌ده‌ره‌وه‌ی چینه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه. . به‌گوێره‌ی میدیاكان، له‌ئێستادا ورده ورده له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كانی چین كه ڤایرۆسه‌كه‌شی به‌رێژه‌یه‌كی زۆر تیادا بڵاو بویه‌وه، خه‌ریكه ژیان به‌ره‌و ئاسایی ده‌ڕوات و حاڵه‌تی ڕاگه‌یاندنی باری نائاسایش كه‌مكراوه‌ته‌وه. . باس له‌وه‌ش كراوه، شاری ووهان كه ناوه‌ندی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بوو به‌جیهاندا ئێستا ژیان بۆ سروشته‌كه‌ی خۆی گه‌ڕاوه‌ته‌وه و هیچ حاڵه‌تێكی توشبوونی نوێ له‌و شاره تۆمار نه‌كراوه. . له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوشدا، 6 حاڵه‌تی دیكه‌ی مردن به‌هۆی كۆرۆناوه له‌چین ڕویداوه و به‌وه‌ش ژماره‌ی مردووان به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گه‌یشتووه‌ته 3 هه‌زار و 277 حاڵه‌ت. . به‌گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌كانیش تا به‌ره به‌یانی ئه‌مڕۆ، ژماره‌ی توشبووانی كۆرۆنا له‌جیهاندا گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 471 هه‌زار كه‌س و 21 هه‌زار مردن و 114 هه‌زار چاكبونه‌وه. .