کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا بودجه‌كه‌ی ئیداره‌ی تڕه‌مپی بۆ ڕوبه‌روبونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌بڕی 2 تریلیۆن دۆلار په‌سه‌ند كرد. . چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا ئه‌و بودجه‌یه ڕه‌وانه كرا به‌ڵام به‌هۆی مشتومڕی نێوان هه‌ردوو پارتى كۆماری و دیموكراته‌كانه‌وه بۆ ئه‌مڕۆ دواكه‌وت. بودجه‌كه به‌كۆی ده‌نگی 96 ئه‌ندامی ئهنجومەنهكه بێ هیچ ده‌نگێكی نه‌خێر تێپه‌ڕی. ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و بودجه‌یه بۆ كۆمه‌ككردنی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه كاره‌كانیان به‌هۆی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه‌كان به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له‌ده‌ستداوه و هه‌روه‌ها كۆمه‌ككردنی خاوه‌ن كارگه و پڕۆژه ئابورییه‌كانه. . به‌پێی پلانه‌كه‌ی كۆشكی سپی بۆ خه‌رجكردنی ئه‌و بودجه‌یه‌ش، ملیاره‌ها دۆلار بۆ پێداویستیه پزیشكیه‌كان و هاریكاریكردنی خێزانه‌كان به‌ڕاسته‌وخۆ خه‌رج ده‌كرێت. . لای خۆشیه‌وه،دۆناڵد تڕه‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی پڕۆژه بودجه‌كه به‌ده‌ستی خێرا واژۆی ده‌كات. دوای گرتنه به‌ری چه‌ند ڕێوشوێنێك بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌وڵاته‌كه‌یدا سه‌رۆكی ئه‌مریكا چه‌ند بڕیارێكی گرنگی ده‌ركرد و له‌و میانه‌شدا به‌ڵێنی ئه‌وه‌یدا چه‌نده‌ها ملیار دۆلار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و بۆ هاریكاریكردنی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی خه‌رج بكات. .