کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانیی، ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت بنكه‌یه‌كی نوێی سه‌ربازی له‌شاری هیت دابمه‌زرێنیت و سیستمی پاتریۆت له‌و ناوچه‌یه بڵاوه پێبكات، ئاماژە بەوەش دەکات ئەمریکا لەو ڕێگەیەوە دەیەوێت پێگەى خۆى بەهێز بکات لە عێراق و نیازى کشانەوەى نییە لەعێراق. . له‌ڕاپۆرتێكیدا ڕۆژنامه‌ی ئاتلایاری ئیسپانی له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیه‌وه ئاشكرای كرد،ئه‌مریكا پلانی دامه‌زراندنی بنكه‌یه‌كی نوێی سه‌ربازی هه‌یه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌هه‌ر هێرشێك. به‌پێی سه‌رچاوه‌كه، به‌دامه‌زراندنی ئه‌و بنكه سه‌ربازییه كه ده‌كه‌وێته باكوری شارۆچكه‌ی به‌غدادییه‌ی شاری هیت له‌ناوچه‌ی ئوم سیچی پارێزگای ئه‌نبار و نزیك ناوچه سنورییه‌كانی سوریا. . ڕۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، ئامانج له‌دامه‌زراندنی ئه‌و بنكه سه‌ربازییه نوێیه‌ی بۆ پاراستنی بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د و بهرژهوهندییهكانیه ئه‌مریكایه له‌سه‌ر خاكی عێراق له‌ئه‌گه‌ری هێرشكردنه سه‌ری له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه یاخود میلیشیا چه‌كداره‌كانیه‌وه له‌عێراق له‌نمونه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و چه‌ند گروپێكی تر. له‌تۆڵه‌ى كوژرانی قاسم سوله‌یمانیدا له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، چه‌ند جارێكه بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د و چه‌ندین پێگه‌ی تری سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌عێراق ڕووبه‌ڕووی هێرشی موشه‌كی بویه‌وه. . ڕۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تری ئاگاداره‌وه ئه‌وه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، ده‌ستنیشانكردنی شوێنی دانانی پاتریۆت به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی كه ئه‌مریكا نیه‌تی مانه‌وه‌ی له‌بنكه سه‌ربازییه‌كانی خۆرئاوای عێراق هه‌یه بۆ ماوه‌یه‌كی دورودرێژ. ئاتلایار ئه‌وه‌شی ڕوونكردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ری بڵاوكردنه‌وه‌ی سیستمی به‌رگری پاتریۆت ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی عێراقی لێناكه‌وێته‌وه چونكه هه‌فته‌ی ڕابردوو له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش عێراق له‌سه‌ر هێرشه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر چه‌ند بنكه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی و چه‌ند گروپێكی تری سه‌ربازی سكاڵای دژی ئه‌و وڵاته تۆمار كرد. . ده‌نگۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی سیستمی پاتریۆت و دامه‌زراندنی بنكه‌یه‌كی تری سه‌ربازی كاردانه‌وه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه، لای خۆشیه‌وه كه‌ریم علێوی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری لە پەرلەمانى عێراق بهڕۆژنامهكهی ڕاگه‌یاندووه، هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی سیستمی پاتریۆت بۆ به‌هێزكردنی تواناكاتی ڕه‌تكراوه‌یه و پێشیلكاری سه‌روه‌رییه‌كانی عێراقه. ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ش كردووه، مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عیراق نایاساییه و بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مدوایه‌ی په‌ڕله‌مانیش له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ڕوون و ڕاشكاوه و ئێستاش تۆپه‌كه له‌گۆڕه‌پانی حكومه‌ته بۆ ده‌ركردنیان و گه‌ر ئه‌وه جێ به‌جێ نه‌كرێت ئه‌وا لایه‌نه سیاسیه‌كان كاردانه‌وه‌یان ده‌بێت. .