کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- له‌ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانیادا ئاشكرا كرا، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته له‌رێگه‌ی چه‌ند كۆمپانیایه‌كه‌وه، ئامێرێكی بچوكی بۆ پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا كڕیوه كه له‌شێوه‌ی كارتی زانینی دووگیانى ژنان ده‌چێت بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌یه‌نێته هه‌موو هاووڵاتیانی به‌ریتانیا لهماڵهكانیانهوه بتوانن خۆیان پشكنینه‌كه ئه‌نجامبده‌ن و له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوشدا ئه‌و ئامێره ده‌خاته به‌رده‌ستی هاووڵاتیان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی گومانی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌یان لێ ده‌كرێت. . ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه، حكومه‌تی به‌ریتانیا پشكینین بۆ توشبوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی ئه‌نجامده‌دات ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌ك كه ده‌خرێته به‌رده‌ستیان خۆیان ده‌توانن له‌ماڵه‌وه ئه‌نجامی بده‌ن. به‌پێی ڕۆژنامه‌كه، ئه‌و خزمه‌تگوزارییه پزیشكیه له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌مازۆنه‌وه ده‌گه‌یه‌نرێته به‌رده‌ستی هاووڵاتیان كه خۆیان كه‌ره‌نیته كردووه یاخود ئه‌وانه‌ی گومانی توشبوونی ڤایرۆسه‌كه‌یان لێ ده‌كرێت. . پرۆفیسۆر شارۆن پیكۆك به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای نیشتیمانى بۆ په‌تا گوازراوه‌كان، ڕایگه‌یاندووه پشكنینه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له به‌ریتانیادا ده‌كرێت له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتودا ئه‌نجامبدرێت، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی دابه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه پزیشكیه‌كه و گه‌یاندی به‌هاووڵاتیان له‌ڕێگه‌ی بازرگان و ده‌رمانخانه و كۆمپانیاكانه‌وه. پێشتریش حكومه‌تی به‌ریتانیا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند، 3 ملیۆن و نیو ئامێری پشكنینی به‌په‌له‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای کە (له‌شێوه‌ی كارتی زانینی دووگیانى ده‌چێت)كڕیوه و له‌نزیكترین كاتدا ده‌یخاته به‌رده‌ستی هاووڵاتیانی و چه‌ندین ملیۆنى تریش له‌و ئامێره ده‌كڕێت. . ڕۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی ڕوونكردووه‌ته‌وه، دڵۆپێك خوێن ده‌خرێته سه‌ر ئامێرەکە و دواتر ڕه‌وانه‌ی زانكۆی ئۆكسفۆرد ده‌كرێت بۆ شیكاركردنی خوێنه‌و گه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كه‌ی. ڕۆژنامه‌كه ده‌شڵێت به‌رده‌ستخستنی ئه‌و كارته بۆ پشكنین به‌خێرایی، گۆڕانكارییه‌كی نویه له‌پلانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه پزیشكه‌كان ده‌توانن ئاگایان له ژماره‌ی توشبووان بێت به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه باس له‌سه‌رهه‌ڵدانی نیشانه‌كان ده‌كه‌ن، یاخود ئه‌وانه‌ش به‌گومانی توشبوون به‌ڤایرۆسه‌كه خراونه‌ته به‌ر وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر چاره‌نوسیان له‌نه‌خۆشخانه یاخود له‌ماڵه‌وه یه‌كلا بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی خۆیان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه. . هه‌ر به‌پێی ڕۆژنامه‌كه، ئه‌و پشكنینه بوونی ته‌نێكی نامۆ له‌لاشه‌ی مرۆڤدا كه تازه په‌تاكه‌ی پێگه‌شتبێت ئاشكرا ده‌كات كه زۆرجار ئه‌و ته‌نه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی لاشه بۆ ڤایرۆسه‌کە زیاتر ده‌كات. ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ش هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت بیخوێنیته‌وه و سه‌ری لێده‌ربكات به‌ڵام هه‌ندێ ڕاڤه‌ی تری پێویستی به‌پسپۆڕان هه‌یه. . به‌ریتانیا یه‌كه‌م وڵات نییه كه داوای ئه‌و ئامێره‌ی كردوه كه به‌خێرایی پشكنین ئه‌نجامده‌دات، له‌زۆربه‌ی وڵاتانی تری ئه‌وروپا و باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیاش داوا كراوه.