گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوا لە يەك لەسەر سێى دانيشتوانى جيهان دەكرێت لە ماڵەكانيان بمێننەوە !

2020.03.26 - 08:42
داوا لە يەك لەسەر سێى دانيشتوانى جيهان دەكرێت لە ماڵەكانيان بمێننەوە !
ناس کورد- وەك ئەگەرێك بۆ بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا داوا لە زياتر لە سێ مليار كەس لە 70 وڵاتى جيهاندا دەكرێت كە لە ماڵەكانيان بمێننەوە و بەشێكيش لەو وڵاتانە مانەوە لە ماڵەكانيان كراوە بە سەپاندن. . بەگوێرەى هەواڵێكى ئاژانسى "فرانس پرێس"، دەسەڵاتدارانى تايبەتمەند داوا لە زياتر لە يەك لەسەر سێى دانيشتوانى جيهان دەكەن كە بەهۆى مەترسى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆناوە لە ماڵەكانيان بمێننەوە تەنها بۆ كارى زۆر گرنگ نەبێت نەيەنە دەرەوە، بەپێى ئامارەكانى ڕێكخراوى نەتەوە يەكگرتوەكان لەساڵى 2020 دانيشتوانى جيهان نزيكەى 7 مليار و 800 مليۆن كەسە. . ئەوەش هاتوە، ژمارەيەكى زۆر دەوڵەت و ناوچە كە نزيكەى 40 دەوڵەتى جيهان دەبن قەدەغەكردنى هاتوچۆيان سەپاندوە و 2 مليار و 300 مليۆن كەس بە ناچارى لە ماڵەكانياندا ماونەتەوە، بەتايبەتى وڵاتەكانى بەريتانيا، فەرەنسا، ئيسپانيا، ئيتاڵيا، هندستان، ئەرجەنتين و ژمارەيەكى زۆر لە ولايەتەكانى ئەمريكا، ئەوەش سەرەڕاى چەندين وڵاتى ترى وەك كۆڵۆمبيا، نيپاڵ، عێراق و مەدغەشقەر… . بەپێى زانياريەكانى ئاژانسەكە، پەنەما يەكێكە لەو دەوڵەتانەى چوە پاڵ ئەو وڵاتانەى هاوڵاتيانى ناچار كردوە لە ماڵەكانيان بمێننەوە و ئەمڕۆش (پێنجشەممە) باشورى ئەفريقا دێتە ليستەكەوە. . لەزۆرينەى ئەو وڵات و ناوچانە هاووڵاتيان دەتوانن بۆ كڕينى پێداويستيە سەرەكيەكان و دەرمان لە ماڵەكانيان بێنە دەرەوە، تەنها 7 وڵات كە ژمارەى دانيشتوانيان 416 مليۆن كەسە كە ئەوانيش "ئێران، ئەڵمانيا و كەنەدا"ن داوايان لە هاووڵاتيانيان كردوە لە ماڵەكانيان نەيەنە دەرەوە بەڵام سەپاندن نييە. . دوێنێ (چوارشەممە)ش ڕوسيا هاتە پاڵ ئەو وڵاتانەو هەمان داواى لە هاووڵاتيانى كرد، 18 دەوڵەتى جيهان كە دانيشتوانەكانيان 300 مليۆن كەسن هاتووچۆى شەوانيان قەدەغە كردوە لەنێوياندا "ميسر، ساحل عاج، شيلى، مانێلا و سربيا، هەروەها ئيكوادۆريش قەدەغەى هاتووچۆى بەشێوەيەكى توند سەپاندوە و هاووڵاتيان تەنها لە نێوان كاتژمێر 5 ى بەيانى تا نيوەڕۆ دەتوانن بێنە دەرەوە. . 5 دەوڵەتى تريش قەدەغەى هاتووچۆيان لە چەند شارێكى دياریكراو سەپاندوەو هاووڵاتيان بۆيان نييە بێنە دەرەوە، وەك "كينشاسا" پايتەختى كۆنگۆى ديموكراتى، "رياز" و "مەدينەى منەوەرە" و "مەككە" لە سعوديە و "باكۆ"ى پايتەختى ئازەربايجان، ئەو وڵاتانەش 30 مليۆن كەسيان تێدا دەژى. . تا شەوى رابردوو نزيكەى 463 هەزار كەس لە سەرتاسەرى جيهاندا توشى ڤايرۆسى كۆرۆنا بوون، لەوانەش نزيكەى 21 هەزار كەس گيانيان لەدەستداوە و نزيكەى 114 هەزار كەسيش چاكبونەتەوە، زەرەرمەنترين وڵاتەكانيش چين (لەئێستادا زۆرينەى توشبوان چاكبونەوە و خەريكە كۆنترۆڵ ڤايرۆسەكە دەكرێت) هەروەها ئيتاڵيا، ئەمريكا، ئيسپانيا، ئەڵمانيا، ئێران، فەرەنسا، سويسرا، كۆريا و بەريتانيان كە ژمارەيەكى زۆر توشبويان تێدايە. .