گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شازادەى جێنشينى بەريتانيا توشى كۆرۆنا بوە

2020.03.25 - 18:21
App store icon Play store icon Play store icon
شازادەى جێنشينى بەريتانيا توشى كۆرۆنا بوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دەزگاكانى ڕاگەياندنى بەريتانيا ئاشكرايانكرد، "شازادە چارلز" شازادەى وێڵز و لەهەمان كاتدا شازادەى جێنشينى بەريتانيا توشى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ بوەو توشبونەكەشى دڵنيا كراوەتەوە. . لەو بارەيەوە كۆشكى "كلارنس هاوس"ى پاشايەتى، لە راگەیەندراوێکدا بڵاويكردەوە، شازادە چارلز چەند نيشانەيەكى سادەى توشبون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى تێدا دەركەوتوە، لەئێستادا تەندروستى زۆر باشە و لەماڵەوە كارەكانى ڕادەپەڕێنێت و چارەسەر وەردەگرێت. . لەهەمان كاتدا "كامێلا" دۆقى "كۆنرواڵ" و ژنى شازادە چارلز پشكنينى ڤايرۆسەكەى بۆ كراوە و دەركەوتوە كە ناوبراو توش نەبوە، بەڵام بۆ ماوەى 14  ڕۆژ دەچێتە كەرەنتينەوە ئەوەش بەپێى ڕێنماييە پزيشكيەكان. . بەپێى سەرچاوەكانى هەواڵ، تائێستا ئاشكرا نەكراوە كە ناوبراو چۆن توشى ڤايرۆسەكە بوە، چونكە لەماوەى ڕابردودا لە چەندين كۆڕ و كۆبونەوە بەشدارى كردوە. . بۆريس جۆنسۆن سەرۆكى وەزيرانى بەریتانیا پێشتر رايگەياندبوو، ڤايرۆسى كۆرۆنا گەورەترين هەڕەشەيە كە لەماوەى چەند دەيەى ڕابردودا ڕوبەڕوى وڵاتەكەى بوەتەوە، داواشى لە هاوڵاتيان كرد كە لە ماڵەكانيان بمێننەوە بە پێچەوانەوە لەلايەن هێزەكانى پۆليسەوە سزاى دارايى دەدرێن. . لەدواى ئيتاڵيا، ئيسپانيا، ئەڵمانيا، فەرەنسا و سويسرا، بەريتانياش يەكێكە لەو وڵاتانەى ڕێژەيەكى زۆر توشبوى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ COVID-19 ى تێدا تۆمار كراوە و تائێستا ژمارەى توشبوان گەيشتوەتە زياتر لە 8 هەزار و 200 كەس و 443 يان گيانيان لەدەستداوە. .