کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینی بەردەوامبوونی شەپۆلی باران بارین لەشارەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتییەكە لەناوچە شاخاوییەكان رێژەی باران بارینەكە زیاتر دەبێت.
لەراگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، پێشبینی دەكات ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لەكاتەكانی شەودا باران دەبارێت و سبەی ئاسمان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و باران بارین لە كاتەكانی ئێوارەدا.
لەبارەی پلەی گەرمی ئەمڕۆی شارەكانی كوردستان، لەراگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە "لەهەولێر بەرزترین پلە 19 و نزمترین 13 پلە، لەسلێمانی بەرزترین پلە 17 پلە و نزمترین 12 پلە، لە دهۆك بەرزترین پلە 18 پلە و نزمترین 11 پلە، لەكەركوك بەرزترین پلە 20 پلە و نزمترین 12 پلە، دەبێت".
بەپێی راگەیەندراوەكەی كەشناسی هەرێم لەبارەی پلەی گەرمی سبەینێ (یەكشەممە)ی شارەكانی كوردستان، لەهەولێر بەرزترین پلە 20 پلە و نزمترین 12 پلە، لەسلێمانی بەرزترین پلە 18 پلە و نزمترین 11 پلە، لەدهۆك بەرزترین پلە 18 پلە و نزمترین پلە 11، لەكەركوك بەرزترین پلە 21 پلە و نزمترین 12 پلە دەبێت".