کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی بزنس ئه‌نسایده‌ری ئه‌مریكی كه زانیاری له‌سه‌ر چه‌ندین پزیشك وه‌رگرتووه له‌كاتی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنادا سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌یان كردووه، دانیان به‌وه‌داناوه ئه‌و رێوشوێنانه‌ی چین له دژی ڤایرۆسه‌كه گرتویه‌تیه‌به‌ر، هه‌ر له داخستنی سه‌رجه‌م چالاكیه بازرگانی و بازاڕ و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان و كه‌ره‌نتینه كردنی خه‌ڵكی له‌ماڵه‌كانیانه‌وه هیچ وڵاتێكی تری دونیا هاوشێوه‌ی چین ناتوانێت ئه‌و رێ‌و شوینانه بگرێته به‌ر. ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه‌ش به‌شێكن له‌و ڕیوشوینانه. . پشكنینی خێرا و خۆڕایی حكومه‌تی چین گومانی له‌هه‌ر كه‌سێك بوایه خێرا ده‌ینارده نه‌خۆشخانه بۆ پشكنین و كه‌ره‌نتینه‌كردن و هه‌موو ئه‌و ڕێ‌و شوێنانه‌ش بۆ هاوڵاتیان به‌خۆرای بۆیان ڕایی ده‌كرا. . دروستكردنه‌ی نه‌خۆشخانه به‌په‌له چین ناچار بوو له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكدا فشار بخاته سه‌ر كرێكاره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گه‌وره‌ی هه‌زار بۆ هه‌زار و 300 قه‌روێله‌ی دروستبكرێت. . ڕاگرتنی چاره‌سه‌ر حزبی ده‌سه‌ڵاتدار فه‌رمانی كرد ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ی كه پێویست و كتوپڕ نین له‌ڕێگه‌ی ئنیته‌رنێته‌وه پشكینینه‌كانیان ڕه‌وانه بكرێت و هه‌ر له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه چاره‌سه‌ریان بۆ بنوسرێت به‌ڵام چه‌ند نه‌خۆشێك له‌وانه شۆردنی گورچیله‌كان زیانیان به‌ركه‌وت. . گه‌یشتنه نه‌خۆشخانه‌كان به‌په‌له ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌نیشانه‌كانی تێدا ده‌رده‌كه‌وت به‌ئاسانی ده‌گه‌یشته نه‌خۆشخانه‌كان، چونكه حكومه‌ت زۆرترین كلینكی پزیشكی له‌هه‌موو ناوچه‌كانی چین ده‌ستبه‌ر كردبوو، ناوی لێنابوون نه‌خۆشخانه‌كانی ( تا) . ته‌رخانكردن زۆربه‌ی هۆڵی نه‌خۆشخانه‌كان بۆ نه‌خۆشی كۆرۆنا ته‌رخانكرابوو له هه‌موو نه‌خۆشانه‌كانی تر دایبڕیبوون. . خێرایی خێرا و به‌په‌له بڕیاری ده‌رده‌كرد و جێ به‌جێ ده‌كرا له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌ممدا، به‌تایبه‌ت تا ژماره‌ی توشبووان و بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه زیادی ده‌كرد و ته‌شه‌نه‌ی ده‌سه‌ند. . ته‌كنه‌لۆژیا حكومه‌تی چین ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی پێشكه‌وتووی بۆ په‌یوه‌ندی كردن و چاودێری به‌كارهێنا، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی به‌وردی ئاگاداربوون له‌دۆخی توشبوووان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ندین تۆڕی په‌یوه‌ندی و گروپی تایبه‌تی بۆ پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كردوه و له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه ڕێنمایی و هۆشیاری بڵاو ده‌كرده‌وه. . سیستمی پشكنینی پێشكه‌وتوو چین پشتی به‌سته سیستمی چاودێری كردنی پێشكه‌وتووی ساڵی 2002 كه له كاتی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ساردا دایهێنا و ئه‌وه‌ش باشترین ڕێ‌و شوێنه بۆ ئاگاداربوونی بارودۆخی ته‌ندروستی توشبووان و دابین كردنی پێداویستیه ته‌ندروستیه‌كانه بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه كه‌ره‌نتینه ده‌كرێن. گه‌یاندنی خۆراك دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌ت كه‌ره‌نتینه كردنی ته‌واوه‌تی له‌چه‌ندین ناوچه‌دا ڕاگه‌یاند،به‌تایبه‌ت له‌شاری ووهان، ڕۆژانه خورادنی بۆ نزیكه‌ی 15 ملیۆن كه‌س دابین ده‌كرد. . زۆربه‌ی پیشه‌كانی بۆ یارمه‌تیدان به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی كۆرۆنا گۆڕی نزیكه‌ی 40 هه‌زار كارمه‌ندی پزیشكی ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی هۆبی و شاری ووهان كرد كه زۆربه‌یان خۆش به‌خش بوون و چه‌نده‌ها كارمه‌ندی كه‌رته‌كانی تر له‌وانه كشتوكاڵ و گواستنه‌وه و كارگیڕی خسته خزمه‌تی كه‌رتی ته‌ندروستیه‌وه. . ڕه‌فتاری خه‌ڵكی ماڵپه‌ڕی بزنس ئه‌نسایده‌ر ده‌ڵێت، چینیه‌كان وه‌كو ئه‌وه مامه‌له‌یان ده‌كرد هه‌موویان له‌به‌ڵا و كاره‌ساتێكدان و به‌شێوه‌یه‌ك شتومه‌كیان پاشه‌كه‌وت نه‌ده‌كرد كه گرانی له‌بازاڕدا دروست ببێت. . ئاشكراكردنی گه‌شتی هاوڵاتیان حكومه‌تی چین به‌وردییه‌وه چاودێری گه‌شتی هاوڵاتیانی ده‌كرد ئه‌وانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌گه‌ڕانه‌وه و هه‌وڵی ده‌دا كه‌س نه‌یشارێته‌وه، هه‌ر كه‌سێكیش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بڕیارانه مامه‌ڵه‌ی بكردایه و خۆی بشاردایه‌ته‌وه ئه‌وا سزای یاسای توندی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرا.