کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ڤایرۆسه نوێیه‌كه‌ی چین له‌دوای كۆرۆنا نوێ نییه و مێژووه‌كه‌ی بۆ حه‌فتا ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه و به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێت بۆ مرۆڤ ناگوازرێته‌وه، ئەوەش به‌گوێره‌ی شاره‌زایانی بواره‌كه. . له چه‌ند كاتژمێری ڕابردوودا چه‌ند هه‌واڵیك له میدیاكان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسێكی تر له‌چین كه پێده‌وترێت (هانتا ڤایرۆس) بڵاوكرایه‌وه كه بووه‌ته هۆی مردنی كه‌سێك و توشبوونی 32 كه‌سی تر. . باس له‌وه‌ش كرا ئه‌و ڤایرۆسه له‌كۆرۆنا كوشنده‌تره و ده‌بێته‌هۆی كوشتنی زیاتر له 18 ملێون كه‌س له‌جیهاندا و له‌ڕێگه‌ی جرج و مشكه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه و هه‌واش ده‌یگوازێته‌وه، ئه‌وه‌ش ترسێكی زۆری لای خه‌ڵكی دروست كرد. . به‌ڵام پسپۆڕان ئه‌و ده‌نگۆیانه‌یان ڕه‌تكردووە و باس له‌وه دەکەن کە ئه‌و ڤایرۆسه نوێ نیه و زۆر به‌ده‌گمه‌نیش بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌ی كۆرۆناوه كه زۆر به‌خێرای ده‌گاته جه‌سته‌ی مرۆڤ. . زیاتر بخوێنەوە: جۆرە ڤایرۆسێکی تر کەسێکی لە چین کوشت.. هانتاڤایرۆسی چییە؟ . سه‌میه شێخ كه پزیشكێكی سویدى له لە تویتێکدا ڕایگەیاند، "ڤایرۆسه‌كه كۆنە و یه‌كه‌مجار له كاتی شه‌ڕی كۆریا و ئه‌مریكا له‌ساڵی 1950 ده‌ركه‌وت، له‌ناو مشكدا بڵاوبویه‌وه ته‌نها له‌ڕێگه‌ی ده‌ست لێدان له‌مشكی توشبووه‌وه ده‌گوازرێته‌وه و ئه‌گینا به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێت بۆ مرۆڤ ناگوزارێته‌وه". . ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، هیچ پێویست به‌دڵه‌ڕاوكێ ناكات، مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی كه مشك ده‌خۆن ترسیان له‌وه هه‌بێت. . به‌پێی ناوه‌ندی به‌ره‌نگاری په‌تاكانی ئه‌مریكا، ساڵی 1993 له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌مریكا ماوه‌یه‌ك نه‌خۆشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی توند بڵاوبویه‌وه و دواتر ئه‌وه زانراوه به‌هۆی ڤایرۆسی هانتاوه ڕویداوه. . ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، به‌ده‌گمه‌ن ئه‌و نه‌خۆشیه له‌ئه‌رژه‌ننیته‌وه بۆ چیلی گوزاروه‌ته‌وه و ڕێژه‌ی مردنی توشبووانیش گه‌یشتووه‌ته 38% چونكه ئه‌و كاته هیچ چاره‌سه‌ر و ڤاكسینێكی نه‌بووه. . ناوه‌ندە پزیشكیه‌كه ئه‌وه‌شی ڕونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و ڤایرۆسه له‌رێگه‌ی میز و پاشه‌ڕۆ و ده‌ستلێدانی مشكه‌وه ده‌گوازرێته‌وه و چه‌ند نیشانه‌یه‌كیشی بۆ هه‌ڵگرانی ڤایرۆسه‌كه هه‌ر له‌نیشانه‌كانی كۆرۆنا ده‌چێت به‌تایبه‌ت تا و كۆكه و ته‌نگه نه‌فه‌سیی.