کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ڕێوشوێنە سەپێنراوەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا کە بووەتە هۆى داخستنى دامەزراوە بازرگانییەکان لە زۆرێک لە ناوچەکانى ئەمریکا، ڕەنگە ببنە هۆى ئەوەى هه‌زاره‌ها هاوڵاتی خۆیان بكوژن و گیان لەدەستبدەن. . له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوز، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ئەگه‌ر دۆخی ئابوری وڵات بكه‌ویته دۆخی هه‌ڵاوسان و دابه‌زینی گه‌وره‌وه ڕه‌نگه سه‌ده‌ها كه‌س لهدهستبدرێن و هه‌زاران كه‌س خۆیان بكوژن. . ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، پێویسته وڵاته‌كه‌یان بۆ دۆخی كاركردن بگه‌ڕێننه‌وە و پێویستیان به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كار هه‌یه، ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ری ئه‌و كۆتهیه كه له‌كێشه‌كه خراپتره. . تره‌مپ وتیشی "جارێكی تریش ئه‌وه ده‌ڵێم، به‌باوه‌ڕی من زۆرێك له‌خه‌ڵكی هه‌یه ده‌مرن گه‌ر له‌وه زیاتر ڕێگه بده‌ین دۆخه‌كه ئاوا به‌رده‌وام بێت، پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كار و گه‌له‌كه‌مان حه‌زی لهگهڕانهوهیه بۆ كار". . به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان له‌ئێستادا زیاتر له 50 هه‌زار هاوڵاتی ئه‌مریكی توشی ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و نزیكه‌ی 660 كه‌سیش به‌و هۆیه‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه. . بەهۆى ڕێوشوێنەکانى حکومەتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەەى ڤایرۆسەکە و ڕاگەیاندنى قەدەغەى هاتوچۆ و بارى نائاسایی، هه‌زاران كۆمپانیای گه‌وره په‌كیانكه‌وتووه و ملێونه‌ها كرێكاریش بێكار بوون و سێ یه‌كی خه‌ڵكی ئەو وڵاتە لهكهرهنتینهدان.