کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ژورى ئۆپەراسیۆنى پارێزگاى هەولێر 23 شوێن و دوکاندار و فرۆشیارى دیاریکرد کە رێگەیان پێدەدرێت هاتوچۆ بکەن، لەکاتێکدا هاتوچۆى پیادەش لە پارێزگاکە ڕاگەیەنراوە. . بەپێی ڕاگەیەنراوێکى ژورەکە، ئەو شوێن و کەسانە بە مەرجى تایبەت ڕێگەیان پێدەدرێت هاتوچۆ بکەن، لەوانە سەمونخانە و نانەواخانە و ریستۆرانت و چێشتخانەکان. . ئەمرۆ بڕیارى قەدەغەى هاتوچۆى پیادە لە سنورى پارێزگاى هەولێر دەچێتە ڕۆژى دووەمیەوە و ژورى ژورى ئۆپەراسیۆنى پارێزگاى هەولێر داواى لە هاوڵاتیان کردووە پابەندبن بە بڕیارەکەوە.