گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە سلێمانى تەکنیکێکى نوێ بۆ چارەسەرى توشبووانى کۆرۆنا بەکاردەهێنرێت

2020.03.25 - 08:44
App store icon Play store icon Play store icon
لە سلێمانى  تەکنیکێکى نوێ  بۆ چارەسەرى توشبووانى کۆرۆنا بەکاردەهێنرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى ڕایگەیاند، بڕیاریانداوە پلازماى چاکبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەک چارەسەر بۆ تووشبووان بەکاربهێنن کە لەلایەن دەزگای خواردن و دەرمانی ئەمریکییەوە پەسەندکراوە. . سەباح هەورامى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى لە هەژمارى خۆى لە قەیسبوک نوسیویەتى "ماوەی چەند هەفتەیەکە لە گفتوگۆو راگۆرینەوەی زانستیداین لەگەڵ کۆمەڵێک پزیشکی پسپۆر دەربارەی بەکارهێنانی پلازمای چاکبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەک چارەسەر بۆ تووشبوان، پاش پەسەندکردنی لەلایەن دەزگای خواردن و دەرمانی ئەمریکی (FDA)یەوە". . ئاماژەى بەوەشکردووە "بۆیە بریارماندا لەمەولا ئەم تەکنیکە بەکاربهێنین بۆ تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ ئەو نەخۆشانەی باری تەندروستیان ناجێگیر دەبێت لە سلێمانی وەک هەوڵێک بۆ چارەسەری نەخۆشەکان". . لە سنورى پارێزگاى سلێمانى کە زۆرترین توشبووى کۆرۆناى تێدایە لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان، تا ئێستا ٢٧ توشبوو چاکبوونەتەوە و ڕەوانەى ماڵەوە کراونەتەوە.