گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دۆزەخی کۆرۆنا 94 پزیشکی پسپۆڕی ئیتاڵی گیرۆدە کردووە.. بزانە کۆرۆنا چی لە وڵاتانی جیهان کردووە

2020.03.24 - 23:54
دۆزەخی کۆرۆنا 94 پزیشکی پسپۆڕی ئیتاڵی گیرۆدە کردووە.. بزانە کۆرۆنا چی لە وڵاتانی جیهان کردووە
ناس کورد- دۆزەخى كۆرۆنا لە ئيتاڵيا 94 پزيشك گیرۆدە کردووە و سەرچاوە فەرماميەكان باس لەوەدەکەن كە ژمارەكان زۆر لەوە زياترن كە باس دەكرێن چونكە دەرفەتى سەرژمێريكردن نييە. . لە جيهان زياتر لە دوو مليار و 600 مليۆن كەس بەهۆى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆناوە وەك كەرەنتين لە ماڵەكانياندا ماونەتەوە. . پۆليسى نێودەوڵەتى يۆرۆپوڵ ئاشكرايكرد، دەستيان بەسەر زياتر لە چوار مليۆن و 400 هەزار دەرمانى ساختەدا گرتووە، ئەوەش لە چواچێوەى هەڵمەتێكى نێودەولەتى كە 90 دەوڵەت دژى دەرمانى ساختە بەشداريان تێدا كردوە، هەروەها 37 گروپى چالاك لە بوارى تاوانى ڕێكخراو هەڵوەشێنراونەتەوە و لانيكەم 121 كەس دەستگيركراون هەروەها 2500 پێگەى ئەلكترۆنى داخراون. . ئۆرسۆلا ڤاندەر لاین، سەرۆكى كۆمسيۆنى یەکێتی ئەوروپى لە هەژماری خۆى لە تۆڕى كۆمەڵايەتى تويتەر دەڵێت، ترسى ئەوەيان هەيە كە پەتاى كۆرۆنا لەلايەن جيهانى تاوانە سيبرانيەكانەوە "تاوانى ئەلكترۆنى" ئيستغلال بكرێت. . سعوديە وەزارەتى تەندروستى سعوديە ئاشكرايكردوە، 250 توشبوى ترى ڤايرۆسى كۆرۆنا و يەكەم حاڵەتى گيانلەدەستدان تۆمار كراوە، ئەوەش گەورەترين ڕێژەيە كە ڕۆژانە تۆمار كرابێت، بەوەش كۆى گشتى توشبوان گەيشتوەتە 767 توشبوو، ئەوەى گيانىلەدەستداوە كەسێكى ئەفغانيە، زۆرينەى توشبوە تازە تۆمار كراوەكان  لە شارى جدە و ڕيازن کە یەکەمیان 82 كەسن و دووەمیشیان 69 توشبوە. . ئەوروپا ناوەندێكى نوێى ڤايرۆسى كۆرۆنا كيشوەرى ئەوروپا زياتر لە 200 هەزار توشبوى ڤايرۆسى كۆرۆناى تێدا تۆمار كراوە، نزيكەى 70 هەزار لە ئيتاڵيا، نزيكەى 40 هەزار لە ئيسپانيا، نزيكەى 31 هەزار لە ئەڵمانيا، نزيكەى 20 هەزار لە فەرەنسا و زياتر لە نۆ هەزار لە سويسرا و زياتر لە هەشت هەزار لە بەريتانيا، هەروەها زياتر لە 11 هەزار كەسيش تەنها لە ئەوروپا گيانيان لەدەسستداوە. . ئەوروپا زەرەرمەندترين كيشوەرە بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە، دواى ئەويش كيشوەرى ئاسيا دێت كە زياتر لە 100 هەزار توشبوو و نزيكەى چوار هەزار گيانلەدەستدانى تێدا تۆمار كراوە، لەكاتێكدا ئاسيا بەتايبەتيش تر وڵاتى چين سەرچاوەى سەرهەڵدانى ڤايرۆسەكەيە، بەپێى ڕاپۆرتەكان ئەو ژمارانەش زۆر كەمترن لە ژمارەى ڕاستى، چونكە لە هەندێك وڵات سەختە سەرژمێرى بكرێت، هەروەها زۆرێك لە توشبوانيش هيچ نيشانەيەكيان تێدا دەرناكەوێت و ناچنە نەخۆشخانە. . ئيتاڵيا دەسەڵاتدارانى تەندروستى ئيتاڵيا ئاماژە بەوەدەدەن، سەرەڕاى كەمبونەوەى ژمارەى توشبوى ڕۆژانە هۆشداری دەدەن و داوا لە هاوڵاتيان دەكەن كە لەهەموو كات زياتر پابەندبن و لەماڵەكانيان بمێننەوە. . لاى خۆيەوە يليفيۆ برۆسافيرۆ، سەرۆكى دامەزراوەى باڵاى تەندروستى رايگەياندوە: "بەهيچ شێوەيەك نابێت لە وەهمەكاندا نقوم ببين بەهۆى پاشەكشەكردنى ژمارەى توشبوانى ڕۆژانە، پێويستە بە وردى و هۆشياريەكى تەواوە مامەڵە بكەين و بارودۆخەكە چارەسەر بكەين". . ئاماژەى بەوەشداوە: "پێويستە چەند ڕۆژێك چاوەڕێ بكەين بزانين ئاراستەكان بەرەو كوێ دەچین و لە هەفتەيەكى زۆر گرنگدا دەژين و پێویستە هاووڵاتیان ڕێوشوێنى سەلامەتى بگرنە بەر بۆ ڕێگەگرتن لە زياتر بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكە، هەمومان پابەندين بەوەى كە هەڵسوكەوتى باش بگرينەبەر، هەر هەڵوێستێكى خراپ لەمڕۆدا سزاكەى دواى دوو هەفتەى تر دەبێت". . زۆرينەى ئيتاڵيەكان لەوە تێگەيشتون كە كەرەنتينە كردن و مانەوە لە ماڵەوە پێويستە، بەڵگەش بۆ ئەوەى شەقامە خاڵيەكانى شارەكانى ئەو وڵاتەيە وەك ميلانۆ، ناپۆلى، ڕۆما و چەندين شارى تر، ئەوەش بەپێچەوانەى ئەو وێنانەى كەنار دەريا و باخەكان كە پێش دوو هەفتە بڵاوكرانەوەو پڕبوون لە خەڵك. . بەپێى سەرژمێريەک كە ڕۆژنامەى "لا ڕيپەبليكا" بڵاويكردوەتەوە، %94ى ئيتاڵيەكان پێيان وايە ڕێووێنەكانى حكومەتى ئيتاڵيا "ئيجابى" و "زۆر ئيجابى"ن، لەوانەش داخستنى خوێندنگاكان و وەستانى چالاكى بازرگانى و ڕێگەنەدان بە هاتوچۆى هاوڵاتيان. . چين ئەمڕۆ سێشەممە، چين حەوت گيانلەدەستدان و 78 توشبووى نوێى ڤايرۆسى كۆرۆناى تۆمار كرد، زۆرينەيان ئەو كەسانەن كە لە دەرەوەى چينەوە چونە ئەو وڵاتە، ئەو ژمارە توشبوە نوێيەش مەترسى ئەوەى دروستكردوە كە شەپۆلێكى ترى ڤايرۆسەكە بێت لەو وڵاتە. . لاى خۆيەوە وەزارەتى تەندروستیى چين بڵاويكردوەتەوە، سەرجەم ئەو حەوت گيانلەدەستدانەى تۆمار كراون لە شارى ووهان بوون، ئەو شارەى كە دەكەوێتە ناوەڕاستى چين و بۆ يەكەمجار ڤايرۆسەكە لەكۆتايى ساڵى 2019 لەو شارەوە دەركەوت. . وەزارەتەكە ئەوەشى ئاشكراكردوە، زۆرينەى توشبوە نوێكان "74 لە كۆى 78" لە دەرەوەى چين توشبون و لەماوەى ڕابردودا گەڕاونەتەوە ئەو وڵاتە. . لەزۆرينەى شارەكانى چين ڕێوشوێنى زۆر توند گيراونەتەبەر بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكە جارێكى تر، بۆ نمونە هەر فڕۆكەيەك بچێتە پەكينى پايتەختەوە دەبێت پێشتر لە فڕۆكەخانەيەكى دەرەوەى ئەو شارە بنيشێتەوەو سەرجەم سەرنشينانى پشكنينى كۆرۆنايان بۆ بكرێت. . بە شێوەيەكى فەرمى چين زياتر لە 80  هەزار توشبوو و سێ هەزار و 277 گيانلەدەستدانى بەهۆى كۆرۆناوە تێدا تۆمار كراوە، بەڵام زۆرينەى توشبوەكان چاكبونەتەوە، لەدواى ئيتاڵياش دووەم زەرەرمەندترين وڵاتە بەهۆى ڤايرۆسەكەوە كە ئيتاڵيا زياتر لە شەش هەزار گيانلەدەستدانى تێدا تۆمار كراوە. .  دواى ئەوەى چين كۆنترۆڵى پەتاكەى كرد، لەئێستادا مەترسى شەپۆلى دووەمى ڤايرۆسەكە هەيە ئەوەش بەهۆى ئەوانەى لە دەرەوە دەگەڕێنەوە و تائێستا لەناو ئەوانەدا 427 توشبوو تۆمار كراون. . كاميرۆن تييرى دوروبير، بەڕێوەبەرى كارەكانى "مانۆ ديبانگۆ" ژەنيارى بەناوبانگى "ساكسۆفۆن"ى كاميرۆنى بە ئاژانسى فرانس پرێسى وتوە، ناوبراو لە تەمەنى 86 ساڵيدا بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە لە فەرەنسا گيانى لەدەستدا. . ديبانگۆ يەكێك بوو لە ئەفسانەكانى جاز لە كيشوەى ئەفريقا، يەكەم ئەستێرەى جيهانيە كە بەهۆى  كۆرۆناوە گيانى لەدەستداوە، لە نەخۆشخانەيەكى شارى پاريس مردوە. . ئيسپانيا ئيسپانيا لەماوەى 24 كاتژمێردا ژمارەيەكى پێوانەيى لە گيانلەدەستدا بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە تۆمار كردوە كە 514 كەسە، بەپێى داتاكانى وەزارەتى تەندروستیى ئەو وڵاتەش ژمارەى قوربانيان گەيشتوتە دوو هەزار و 800 كەس و توشبوانيش گەيشتوەتە نزيكەى 40 هەزار كەس، هەروەها ڕێوشوێنەكانى پشكنين بۆ هاوڵاتيان توندتر كراونەتەوە. . ئەردەن دەسەڵاتدارانى ئەمنى ئەردەن بڵاويانكردوەتەوە، بەهۆى پێشێلكرنى بڕيارى قەدەغەى هاتووچۆ هەزار و 657 كەسيان دەستگير كردوە ئەوەش دواى چوار ڕۆژ لە ڕاگەياندنى بڕيارەكە، داواش لە هاوڵاتيان دەكەن كە پابەندى ڕێنماييەكان بن و لە ماڵەكانيان بمێننەوە و لەژێر هيچ بارودۆخێكدا نەچنە دەرەوە، تەئكيديش كراوەتەوە ئەوانەى سەرپێچى بڕيارەكە دەكەن سزا دەدرێن كە لانيكەم ساڵێكە زيندانيكردنە. . ئێران كۆمارى ئيسلامى ئێران ئاشكرايكرد، ئەمڕۆ سێشەممە 122 حاڵەتى نوێى گيانلەدەستدانى توشبوانى كۆرۆنا تۆمار كراوە، بەوەش كۆى گشتى ئەوانەى گيانيانلەدەستداوە گەيشتوەتە هەزار و 934 كەس . . ئێران يەكێك لە زەرەرمەندترين دەوڵەتەكان بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە لەپاڵ هەريەكە لە ئيتاڵيا، چين و ئيسپانيا، كيانوس جهانپور، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستیى ئەو وڵاتە ئاشكرايكردوە، لەماوەى 24 كاتژمێردا هەزار و 762 توشبوى نوێى ڤايرۆسەكە تۆمار كراوە، بەوەش كۆى گشتیى توشبوان گەيشتوەتە نزيكەى 25 هەزار كەس. . ميسر ڕۆژى سێشەممە حكومەتى ميسر بڕياريدا قەدەغەى هاتووچۆى شەوانە ڕابگەيەنێت ئەويش لە حەوتى ئێوارەوە تا شەشى بەيانى بۆ ماوەى 15 ڕۆژ، مستەفا مەدبولى، سەرۆكوەزيرانى ئەو وڵاتە چەندين ڕێوشوێنى ترى ڕاگەياند، لەوانەش وەستاندنى هۆكارەكانى گشتى هاتوچۆ و تايبەتيش لەماوەى ڕاگەياندنى قەدەغەى هاتووچۆ كە 14 ڕۆژە هەروەها داخستنى سەرجەم بەڕێوەبەرايەتي حكوميەكان جگە لە تەندروستى و داخستنى سەرجەم بازاڕ و شوێنە بازرگانيەكان لە كاتژمێر پێنجی ئێوارەوەو بەتەواوەتى لە ڕۆژانى هەينى و شەممە، جگە لە نانەواخان و دەرمانخانە و دوكانى ميوەو سەوزە. . فەرەنسا لە فەرەنسا نزيكەى 20 هەزار و توشبوو و 860  گيانلەدەستدان بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە تۆمار كراوە، ڕێوشوێنەكانى حكومەتيش بەردەوام توندتر دەكرێنەوە. . ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا تائێستا لە ئەمريكا نزيكەى 50 هەزار توشبوو و 622 گيان لەدەستدان بەهۆى پەتاى كۆرۆناوە تۆمار كراوە و چاودێرانيش هۆشدارى دەدەن كە ژمارەكە زۆر لەوە زياتر دەكات. . جەزائير لە وڵاتى جەزائير 264 توشبوو و 19 گيانلەدەستدان تۆمار كراوەو سەرۆكوەزيرانى ئەو وڵاتە بڕياريدا بە داخستنى پايتەخت بە ڕێژەيى و داخستنی تەواوەى ئەو ناوچانەى توشبويان تێدا تۆمار كراوە، هەر ناوچەيەكيش توشبوى تێدا تۆمار بكرێت هەمان ڕێوشوێن دەيگرێتەوە، هەروەها ڕێستۆرانت و قاوەخان و كافترياكان لەسەرجەم شارە گەورەكان داخراون و سەرجەم ئامڕازەكانى گشتى و تايبەتى هاتوچۆ ڕاگيراون و فڕۆكەخانەكان داخراون، پێشتريش هۆڵ و ياريگا و مزگەوت و چەندين شوێنى تريش داخرابون. . كوبا ماوێڵ مارێرۆ، سەرۆكوەزيرانى كوبا ڕايگەياند، سەرجەم گەشتيارانى ئەو وڵاتە پشكنينى ڤايرۆسى كۆرۆنيان بۆ دەكرێت و لە هۆتێلەكانيان كەرەنتين دەكرێن تا ئەو كاتەى دەتوانن بە فڕۆكە بگەڕێنەوە وڵاتەكانيان ئەوەش بەهۆى مەترسى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكە، ئاماژەى بەوەشدا كە تا ڕۆژى دووشەممە 32 هەزار و 500 گەشتيار لەو وڵاتەدا بوون. . سەنيگال ماكى سال، سەرۆكى سەنيگال حاڵەتى لەناكاوى لە سەرجەم ناوچەكانى وڵاتەكەيدا ڕاگەياند ئەوەش لە ڕۆژى دووشەممەوە، قەدەغەى هاتوچۆى شەوانەشى ڕاگەياند كە لە كاتژمێر هەشتی ئێوارەوە دەبێت تا شەشى بەيانى، ئەوەش لەپێناو بەرەنگاربونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا. . سەرۆكى سەنيگال فەرمانيشى بە هێزە ئەمنيەكانى وڵاتەكەى و هێزەكانى بەرگريش كردوە كە ڕێوشوێنى توند بۆ جێبەجێكردنى ڕێنماييەكان بگرنەبەر، تەئكيدشى كردەوە بڕيارەكان بەپێى بارودۆخەكە دەگۆڕدرێن. . سال ئەوەشى بە هاوڵاتيانى وڵاتەكەى وتوە: "بە جدى پێتان دەڵێم، بارودۆخەكە مەترسيدارە، خێرايى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا پێويستى بەوە ئاستى وەڵامدانەوە بەرز بكەينەوە، ئەگەرنا ڕوبەڕوى كارەساتێكى گشتى دەبينەوە، هەروەها حكومەتى سەنيگال چەندين ڕێوشوێنى گرتوتەبەر بۆ هاوكارى كردنى هاوڵاتيان بەتايبەتى ئەو ناوچانەى زيانيان پێدەگات و بڕى 75 مليۆن يۆرۆيشى تەرخان كردوە بۆ دابەشكردنى خۆراك بەسەر هاوڵاتيانى هەژاردا.". . قوبرس قوبرس سەرجەم كەنارەكانى بەڕوى سەردانيكەراندا داخست ئەوەش لەچوارێوەى ڕێوشوێنەكانى بەرەنگاربونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا، نيكۆس ئاناستاسيادس، سەرۆكوەزيرانى ئەو وڵاتەش چەندين ڕێوشوێنى ڕاگەياند، لەوانەش داخستنى باڕاز و ناوەندە بازرگانيەكان و تەوالێتى گشتى و وەستانى ياريە وەرزشيەكان و پەرستاگاكان و چەندين شوێى ترى گشتى. .  ئاماژەى بەوەشداوە: "نەگرتنەبەرى ڕێوشوێنى پێويست دەبێتە هۆى داڕمانى سيستمى تەندروستى و ئێمە لە جەنگداين، جەنگێك كە دەتوانين بە مانەوە لە ماڵەكانماندا تێيدا سەركەوتوو بين، تكايە لە ماڵەكانتان بمێننەوە'. . تائێستا لە قوبرس 116 توشبى كۆرۆنا تۆمار كراوەو تەنها يەك كەس گيانىلەدەستداوە، بەڵام "كۆمارى باكورى قوبرسى توركى" كە سەربەخۆيى ڕاگەياندوە و تەنها لەلايەن توركياوە دانى پێدانراوە 39 حاڵەتى تێدا تۆمار كراوە. . بەريتانيا بۆريس جۆنسۆن، سەرۆكوەزيرانى بەريتيا ڕۆژى دووشەممە داخستنى تەواوەتى بۆ ماوەى سێ هەفتە ڕاگەياند ئەوەش لەپێناو كۆنترۆڵكردنى بڵاوبونەوەى كۆرۆنا، كە تائێستا زياتر لە هەشت هەزار و 422  گيانلەدەستدانى تێدا تۆمار كراوە. . ئاماژەى بەوەشداوە، ڕێگە بە بەريتانيەكان نادرێت كە لە ماڵەكانيان بچنە دەرەوە تەنها بۆ كارى پێويست نەبێت وەك كڕينى پێداويستى  و چنە سەر كار و پزيشكان و وەرزشكردن ئەويش يەك جار لە ڕۆژێكدا، هەروەها ڕێگە نادرێت زياتر لە دوو كەس لە يەك شوێندا كۆببنەوە و سەرجەم بازاڕ و ناوەندەكانى فرۆشتنى كەلوپەلى نا پێويست و پەرستگاكان دادەخرێن. . جۆنسۆن داواش لە بەريتانيەكان دەكات لە ماڵەكانيان بمێننەوە  و تەئكيديش دەكات وە كە هێزەكانى پۆليس هاوڵاتيان ناچار دەكەن كە نەيەنە دەرەوە بەپێچەوانەوە سزاى درايى دەدرێن، كۆرۆنا گەورەترين هەڕەشەيە كە لە ماوەى چەندين دەيەيە ڕوبەڕومان بوەتەوە.