کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی هۆكاری دابه‌شنه‌كردنی موچه له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمەوە داوای دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان و بانگهێشتکردنی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی دەکات بۆ پەرلەمانی کوردستان. . لە ڕاگەیەندراوێکدا فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: "له‌به‌ر خراپی بارودۆخی گوزه‌رانی هاوڵاتیان به‌گشتی و موچه‌خۆران به‌تایبه‌تی، وێڕای سه‌ختی باری ته‌ندروستی هه‌رێم و وه‌ستانی سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان، هه‌روه‌ها بوونی توانای دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان، به‌ڵام به به‌هانه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا حكومه‌تی هه‌رێم موچه دابه‌ش ناكات، به‌مه‌ش هێنده‌ی تر هاوڵاتیان و موچه‌خۆران شه‌كه‌ت و ماندوو و گیرفان به‌تاڵ بوون، كه ئه‌مه سه‌ره‌تاییترین مافی ئه‌وانه‌و ئه‌ركی حكومه‌ت داراییه كه پێشێلی كردوه". . ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئێمه له فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له سۆنگه‌ی هه‌ستكردنمان به به‌رپرسیارێتی و به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی گوزه‌رانی خه‌ڵك و دوای په‌یره‌وكردنی رێكاره ته‌ندرووستیه‌كان داوای دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین تایبه‌ت به هۆكاری دابه‌شنه‌كردنی موچه له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه". . ئەوەش هاتووە: "پێویستە لە دانیشتنەکەدا هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی بانگهێشت بكرێن بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به چاره‌سه‌رو ده‌رئه‌نجامی دروست و گونجاو و دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و گرفته، هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵنیایی بۆ سه‌رجه‌م موچه‌خۆران به وه‌رگرتنی موچه‌كانیان له كات و ساتی دیاریكراوی خۆیداو نه‌هێشتنی دڵه‌ڕاوكێ له‌سه‌ر بارودۆخی دارایی". . ئەمە لەکاتێکدایە، تائێستا موچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردووی بەشێکی زۆر لە موچەخۆران دابەشنەکراوە و تائێستاش نازانرێت کەی دابەشدەکرێت.