کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەرکوک توشبوویەکی نوێی نەخۆشی کۆرۆنای لە پارێزگاکە ڕاگەیاند کە ژنێکی 70 ساڵەیەوە و خەڵکی ناحیەی تازەیە. . ئەوە هەشتەمین حاڵەتی نەخۆشییەکەیە لە کەرکوک، پێشتر حەوت حاڵەتەکەى تر چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە. هاوکات بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەربەلاش ڕایگەیاند، چوار حاڵەتی نوێی نەخۆشییەکەیان ڕاگەیاند و بەوەش ژمارەى گشتیی توشبووان لە پارێزگاکە گەیشتە 17 کەس. . بە شێوەیەی گشتیی، تائێستا 421 کەس لە عێراق توشبوون، 75 کەسیان چاکبوونەتەوە و 27 کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.