گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كۆرۆنا بليمەتێكى شەڕەنگێز .. بۆچى زانايانى ترساندووە؟

2020.03.24 - 17:23
App store icon Play store icon Play store icon
كۆرۆنا  بليمەتێكى شەڕەنگێز .. بۆچى زانايانى ترساندووە؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   ڤايرۆسەكان لەو بونەوەرە زۆر وردانەن كە توانيويانە مليۆنان ساڵ بمێننەوە، سەرەڕاى ئەوەى لە بنەڕەتدا بونەوەرێكى مردوون، بەڵام لە ڕاستيدا پاكێجێكى بۆماوەييە كە بە توێكڵێكى پرۆتين دەورە دراوە. ، ئەمەش بوەتە هۆى گەورەترين بەرەنگارى "تەحەدا" بۆ زانايان، چۆن شتێك دەكوژيت كە لە بنەڕەتدا خۆى مردوە؟ تەنانەت ڤايرۆسەكانى پێشوش بۆ خۆپاراستن لێى پێويستى بەوەيە كە ڤاكسين بەكاربهێنرێت كە هەمان ڤايرۆس خۆيەتى، بەڵام پارێزراوە بۆ جەستەى مرۆڤ. ، ڤايرۆس هەر بە چونە ڕێڕەوى هەواگۆڕكێوە دەتوانێت خانەكان ببات بۆ خۆى و مليۆنان جار خۆى كۆپى بكاتەوە، واتا بونەوەرێكى مردوەو لە جەستەى مرۆڤدا دەتوانێت بژى. ، ڕۆژنامەى واشنتۆن پۆست شێوازى كاركردنى ڤايرۆسى كۆرۆناى بە "بليمەتێكى شەڕەنگێز" باسكردوە، كە لەناو جەستەى مرۆڤدا مليۆنان جار خۆى كۆپى دەكاتەوە، تەنانەت پێش ئەوەى كە هيچ ئاسەوارێك لەسەر كەسى توشبوو دەركەوێت و دواتريش دەگوازرێتەوە بۆ كەسانى تر، تائێستاش سەركەوتوو نەبوون لە دۆزينەوەى ڤاكسينێك كە مرۆڤ لەم ڤايرۆسە بپارێزێت ياخود ڕێگە لە بڵاوبونەوەى بگرێت. ، ئەوەى زانايانى ترساندوە ئەوەيە كە ئەم پەتايە زۆر خێرا لە جەستەدا گەشەدەكات و تەشەنە دەكات پێش ئەوەى نيشانەكانى دەركەون، ئەوەش واتاى ئەوەيە كە دەتوانێت زۆر بە خێرايى بگوازرێتەوە كەسانى تر، هەروەها ڤايرۆسەكە قۆناغە مەترسيدارەكەى لە جەستەى مرۆڤدا خستوەتە كۆتا قۆناغ. ، تا ئەمڕۆ سێ شەممە 24ی ئاداری 2020, نزيكەى 400 هەزار كەس لە جيهاندا توشى ڤايرۆسی کۆرۆنا بوون كە لە كۆتاييەكانى ساڵى 2019 لە شارى ووهانى چين دەركەوت، هەروەها زياتر لە 17 هەزار كەسيش گيانيان لەدەستداوە، بەهۆى خێرا بڵاوبونەوەشى زانايان دەستەوەستانن و تەحەدايەكى ڕاستەقينە لەبەردەمياندايە. ، لەسەرەتادا ڤايرۆسى كۆرۆنا دوو شوێنى تايبەت هەڵدەبژێرێت بۆ گەشەسەندن و خۆ كۆپى كردن، ئەوانيش قورگ و ناوچەى لوتن، دواتر هەندێكى بەرەو سيیەكان دەچن، زانايان دەڵێن، ئەركەكە زۆر قورسە وەك كوشتنى كەسێك وايە كە لە بنەڕەتدا مردوە "زۆمبى"، لە دەرەوەى لەش مردوە و تەواو ناچالاكە، بەڵام كاتێك دەچێتە جەستەى مرۆڤەوە بە خێراييەكى شێتانە زياد دەكات. ، ڤايرۆسى كۆرۆنا بە پرۆتينێكى دڕكاوى "لەشێوەى تاج" دەورە دراوە كە هاوكاريەتى لەوەى بتوانێت خانەكانى جەستەى خانەخوێكەى ببڕێت و كۆنترۆڵى بكات بۆ ئەوەى بتوانێت زياد بكات و خۆى دابەش بكات. ، گارى ويتاكر، مامۆستاى زانستى ڤايرۆسەكان لە زانكۆى "كۆرنێڵ" بە گۆڤارى واشنتۆن پۆستى وتوە، ڤايرۆس لەنێوان كيميا و بايەلۆجيدا گاڵتە دەكات، لە مردوەوە دەگۆڕێت بە زيندوو ئەوەش بە پشتبەستن بە جەستەى خانەخوێكەى. ، لەلايەكى ترەوە، فنيت مانيكرى، مامۆستاى تايبەتمەند لە زانستى ڤايرۆسەكان لە زانكۆى تەكساسى پزيشكى دەڵێت، كۆرۆناى نوێ COVID-19 زۆر لەو ڤايرۆسانەى پێشتر بينيومانە و ناسيومانە بەهێزتر و گەورەترە، لانيكەم سێ هێندەى ڤايرۆسەكانى تر بەهێزتر كار دەكات و لە سەرجەم ڤايرۆسەكانى تر خێراترە. ، هەروەها ئەليساندرۆ ست، سەرۆكى ناوەندى نەخۆشیيە گوازراوەكان لە پەيمانگاى "گولا" دەڵێت، كليلى لەناوبردن و ڕزگاربون لەم ڤايرۆسە بە زانينى ئەوەيە كە ئەو پرۆتينانەى دەوريان داوە چۆن كاردەكەن و چۆن دەتوانرێت كارەكانى سنوردار بكرێن. ، بەپێى ڕاپۆرتەكان، لە ماوەى كاتژمێرێكدا كۆرۆنا دەتوانێت 10 هەزار كۆپى لەبەر خۆى بگرێتەوە، جا وەرە بير لەوە بكەرەوە چەند رۆژێك لە جەستەى مرۆڤدا بێت، واتاى ئەوەيە مليۆنان كۆپى ڤايرۆسەكە لە جەستەدا دەبێت، كاتێك سيستمى بەرگرى لەش دەستدەكات بەدەركردنى مادەى كيميايى بۆ بەرگريكردن پلەى گەرمى بەرز دەبێتەوەو دەبێتە هۆى تا. ، زانايان پێيان وايە، بەهۆى خێرايى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكەوە وەستاندنى سەختە، ڤايرۆس و ميكرۆبەكانيش مێژوويەكى كۆنيان هەيەو هەندێكيان مليۆنان ساڵە لەسەر هەسارەى زەويدا هەن و لەهيچ بارودۆخێكدا لەناو نەچون.