گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چۆن دەوڵەمەندەکان خۆیان لە کۆرۆنا دەپارێزن؟

2020.03.24 - 15:49
چۆن دەوڵەمەندەکان خۆیان لە کۆرۆنا دەپارێزن؟
ناس کورد-   هەموان هەوڵدەدەن بە جێبەجێکردنى رێنماییەکانى رێکخراوى تەندروستى جیهانى خۆیان لە کۆرۆنا بپارێزن، لەناویاندا مانەوەیان لە ماڵەکانیان لەلایەن بەشى زۆرى هاوڵاتییانەوە، بەڵام دەوڵەمەندەکان بە رێگەى خۆیان هەوڵدەدەن خۆیان لەو ڤایرۆسە رزگار بکەن. . بە لەبەرچاوگرتنى قەدەغەکردنى سنورەکان لەلایەن وڵاتانەوە بۆ رێگرى لە بڵاوبوونەوەى زیاترى کۆرۆنا، بەشێک لە ملیاردێرەکان گەشتیان بۆ شوێنە ئارامەکان کردووە، لەرێگەى فڕۆکەى تایبەت و یەختى پڕ لە ئامرازەکانى خۆشگوزەرانییەوە، ئەوەش بەپێی ڕۆژنامەى تەلەگرافى بەریتانى. . جوناسان بیکیت بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى کۆمپانیاى برجس بۆ یەخت لە ئیتاڵیا دەڵێت "یەخت لە کەشوهەوایەکى جواندا شوینێکى خراپ نییە بۆ خۆ کەرەنتینەکردن لە کۆرۆنا". . بەوتەى بیکیت، گرنگیدان بە گەشتکردن بۆ شوێنە دورە دەریاییەکان، وەکو ئالاسکا و دورگەى باشورى دەریاى هادى روو لە زیادبوونە. . لەبارەى ماوەى بەکرێگرتنى یەختەکانەوە، بیکیت باس لەوەدەکات هەر خێزانێک بۆ ماوەى نۆ هەفتە یەختێک بەکرێ دەگرێت، هەندێکى دیکەش بۆ ماوەیەکى زۆرتر. . بەپێی رۆژنامەکە، نرخى بەکرێگرتنى هەر یەختێک دەگاتە ١٠٠ هەزار پاوەند لە هەفتەیەکدا لەگەڵ خەرجى تیمەکە، بۆ یەختى گەورەش دەگاتە ٥٠٠ هەزار پاوەند کە دەتوانرێت بۆ ماوەى چەند مانگێک تێیدا بمێننەوە. . فڕۆکە تایبەتەکان ئامرازێکى دیکەى ئەو گەشتانەن، لەگەڵ قەدەغەکردنى گەشتى فڕۆکە و داخستنى سنورەکان، دەوڵەمەندەکان پەنایان بۆ بەکرێگرتنى هەلیکۆپتەر بردوە بۆ گواستنەوەیان بۆ ئەو وڵاتانەى کە تا ئێستا سنورەکانیان کراوەیە. . کۆمپانیاى ئیلیت جیتس کە بارەگاکەى لە بەندەنە، لە نیوەى یەکەمى هەفتەى ڕابردوودا ٢٦٠ پرسیارى لێکراوە لەبارەى بەکرێگرتنى فڕۆکەوە، لەکاتێکدا لە هەفتە ئاساییەکاندا ٢٠ کەس پرسیارى لەبارەوە کردووە. . کریستۆفەر ویلیلمز بەرێوەبەرى جێبەجێکارى کۆمپانیاکە وتى "خەڵک لە ڤایرۆسەکە دەترسن، دەڵێن خۆیان رزگاردەکەن ئەگەر تێچووى زۆریشى تێبچێت". . وتیشى "هەفتەى ڕابردوو ئەندامانى خێزانە شاهانەکانیان بە فڕۆکەى تایبەت بۆ ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست گواستووەتەوە، لەگەڵ ناوچە دورەکانى کەنەدا و دورگەى کەناراوەوەکانى ئەسکەندەنافیا". .