گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشتییەکی کەلوپەلی پزیشکی وڵاتی تونس لە ناوەڕاستی دەریادا دزرا

2020.03.24 - 15:10
کەشتییەکی کەلوپەلی پزیشکی وڵاتی تونس لە ناوەڕاستی دەریادا دزرا
ناس کورد- میدیاکانی وڵاتی تونس بڵاویانکردەوە، کەشتییەکی بارهەڵگر کە بارەکەی پێکهاتبوو لەماددەی کهولی پزیشکی بەنیازبووە بەرەو وڵاتی تونس بەڕێبکەوێت، لە ناوەراستی دەریادا دزراوە. . محەمەد مسیلینی، وەزیری بازرگانی تونس، بەمیدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندوە:" کەشتییەکی بارهەڵگرکە بارەکەی پێکهاتووە لە کەلوپەلی پزیشکی و ماددەی کهولی پزیشکی بەنیازبووە بەرەو تونس بەڕێبکەوێت، بەڵام پێش گەیشتنی بە کەناراوەکانی تونس لە ناوەڕاستی دەریادا دزرا". وەزیری بازرگانی تونس ئاماژەی بەوە کردوە :"لە ئێستادا وڵاتانی ئەوروپا توشی هستریا و سەرشێتی بوون سەرقاڵی دزیکردنن لەیەکتری ،هاوشێوەی دزینی کەشتییەکی تونس". . بەوتەى ئەو وەزیرە "کەشتییەکە لەلایەن وڵاتی چینەوە نێردارەوە بۆ ئێتاڵیا، بەڵام وڵاتی چیک دزیویەتی ودەستی بەسەردا گرتووە". ئەو وەزیرە تونسییە ئەوەشی وت:" هستریا وڵاتانی یەکێتی ئەوروپای گرتووەتەوە دەستیان داوەتە دزیکردن لەیەکتر، یەکێتی ئەوروپا نەماوە". . بە گوێرەی ڕۆژنامەی" ئیندپێندنت"ی بەریتانی، ئەو کەشتییە بارهەڵگرەی کە  لەلایەن وڵاتی چیکەوە دەستی بەسەردا گیراوە 100 هەزاردەمامکی تێدابووە چین بۆ ئیتاڵیای ناردوە وەک هاوکاری. . بە گوێرەی ئامارەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ژمارەی توشبوان بەڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی تونس گەیشتووەتە 89 کەس وسێ کەسیش بە ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە، لە ئێستادا ئەو وڵاتە لە ڕێگای سوپاوە ڕێکاری قەدەغەکردنی هاتوچۆی جێبەجێکردوە. .