گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

بۆمبى بایۆلۆجى ..یارییەکى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا بووەتە هۆى گیان لەدەستدانى سەدان کەس بە کۆرۆنا

2020.03.24 - 14:25
 بۆمبى بایۆلۆجى ..یارییەکى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا بووەتە هۆى گیان لەدەستدانى سەدان کەس بە کۆرۆنا
ناس کورد- ڕۆژنامەیەکى ئیتاڵى ئاشکرایکرد، یارى نێوان هەردو یانەى ئەتلانتاى ئیتاڵى و ڤالانسیاى ئیسپانى لە قۆناغى ١٦ى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا، کارەساتى دروستکردووە. . ڕۆژنامەکە لەزارى فابیانو مارکو پزیشکى نەخۆشییەکانى هەناسەدان لە نەخۆشخانەى بابا جیوفانى گواستووەتەوە بەدڵنیاییەوە ئەو یارییە هۆکارێکى گونجاو بووە بۆ بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا، لانى کەم بووەتە هۆى گیان لەدەستدانى ٥٠٠ هاندەر. . وتیشى "یارییەکە کە لە سان سیرو بەڕێوەچووە، وەکو بۆمبێکى بایۆلۆجى وابووە کە بە ئامادەبوونى هەزاران هاندەر بەڕێوەچووە، کە بە پاس و ئۆتۆمبیل و شەمەندەفەر گوێزراونەتەوە". . بەپێی ڕۆژنامەکە، یارییەکە کە لە یاریگاى سان سیروى شارى میلان بەرێوەچووە لە ١٩ى مانگى ڕابردوودا نزیکەى ٤٥ هەزار هاندەر ئامادەبوونە، پێش چەند رۆژێک لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بەشێوەیەکى گەورە کە دواتر گۆڕاوە بۆ کارەسات. . یانە ئیسپانییەکە لە ١٧ى ئەم مانگەدا ڕایگەیاند، ٣٥%ى پێکهاتە و فەرمانبەرەکانى پشکنینەکانیان پۆزەتیڤ بووە بەڵام هیچیان دۆخى تەندروستیان مەترسیدار نییە. . جەختیشیکردبووەوە، بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە لەریزەکانى بەهۆى گەشتەکەى مانگى ڕابردوویانەوە بووە بۆ میلانۆ کە دەسەڵاتدارانى ئیتاڵیا وە وەکو ناوچەى مەترسیدار پۆلێنیان کردووە، ئەوەش بۆ یاریکردن لەگەڵ ئەتلانتا لە چوارچێوەى یارییەکانى قۆناغى کۆتایی یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا. . بەهۆى مەترسی توشبوونى یاریزانى زیاتر، یەکێتى تۆپى پێی ئەوروپا بڕیاریداوە دواخستنى یارییەکانى خولى یانە پاڵەوانەکان درێژبکاتەوە بۆ کاتێکى نادیار.