کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، ئەو دەرمانەى کە لەلایەن کۆمپانیاى پایۆنیرەوە بەرهەمدەهێنرێت بۆ کەمکردنەوەى نیشانەکانى پەتاى کۆرۆنایە و پڕۆسەى چاکبوونەوە خێراتر دەکات. . محەمەد قادر ، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى بە ناس کوردى ڕاگەیاند "ئەو دەرمانانە لەلایەن پڕۆتۆکۆڵى رێکخراوى تەندروستى جیهانییەوە پێشکەشکراون، ئێمەش وەکو هەرێمى کوردستان و رێکخراوى تەندروستى عێراقیش جێبەجێی دەکەین". . وتیشى "ماوەیەکى درێژە ئەم دەرمانانە بەکاردێت، بۆ کەمکردنەوەى نیشانەکانى پەتاى کۆرۆنا واتە چارەسەرى بنبڕکەر نییە، تەنها نیشانەکانى کەمتر دەکاتەوە و پڕۆسەى چاکبوونەوە خێراتر دەکات". . محەمەد قادر باسى لەوەشکرد، ئەم دەرمانە ئەگەر لەناوخۆ بەرهەمبێت زیاتر گرنگى پێدەدەن، بۆ ئەوەى ئەو پێداویستییەى کە هەیە پڕى بکاتەوە. . بڕیارە لەماوەیەکى کەمى داهاتودا کۆمپانیاى دەرمانى پایۆنیر کە بنکەى سەرەکى لە سلێمانییە دەستبکات بەبەرهەمهێنانى دەرمانى چارەسەرى مەلاریا کە لە ئێستادا بۆ چارەسەرى توشبووانى کۆرۆنا بەکاردەهێنرێت. . دەرمانەکان لەچەند وڵاتێک تاقیکراونەتەوە و دەرکەوتووە کە یارمەتى چاکبوونەوەى توشبووانى کۆرۆنا دەدات. .