کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەڕێوەبەرى گشتى گومرگى هەرێمى کوردستان چەند بڕیارێکى بۆ دەروازەکان دەرکرد و بەگوێرەى بڕیارەکان رێگە بە هاتنە ناوەوەى خۆراک و ماددە پاکەرەوەکان و تەندروستییەکان لە دەروازەکانەوە دەدرێت. . سیروان محەمەد، سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند "دوای پەیوەندیمان لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و قائیمقامی و وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم و بەڕێوەبەری گشتی گومرگ بڕیاردرا بەهاتنە ناوەوەی خۆراک و ماددە پاکەرەوەکان و تەندروستیەکان لەدەروازەکانەوە بەشێوەیەکی تەندروست". . وتیشى "لەئێستادا ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی تەواوی بازرگانان ئاگادار دەکاتەوە بەپێی ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم دەتوانن کاڵاکانیان لە دەروازەکانەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان بکەن".