کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تۆمارکردنى شەش توشبووى نوێى ڤایرۆسى کۆرۆناى لە شارى هەولێر، راگەیاند. . لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێم هاتووە "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، شەس تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکرا کە لە نێویاندا دوو منداڵی تەمەن یەک ساڵی و نۆ ساڵی و سێ ئافرەت و یەک پیاوی تێدایە". . ئاماژە بەوەش کراوە "کۆی گشتی لە هەرێمی کوردستان توشبووان گەیشتە 91 حالەت و 2 مردن". .