گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ ئەنجامى پشکنینى کۆرۆناى میلانیاى هاوسەرى ئاشکراکرد

2020.03.24 - 09:26
ترەمپ ئەنجامى پشکنینى کۆرۆناى میلانیاى هاوسەرى ئاشکراکرد
ناس کورد- دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا ئەنجامى پشکنینى کۆرۆناى میلانیا ترەمپى هاوسەرى ڕاگەیاند. . ترەمپ لە وەڵامى پرسیارى رۆژنامەنوسێکدا لەبارەى ئەنجامى پشکنینى کۆرۆناى میلانیاوە وتى "پشکنینەکە نێگەتیف بووە". . ترەمپ و مایک پێنسىى جێگرى پێشتر پشکنینى کۆرۆنایان بۆ کرا و ئەنجامەکانیان نێگەتیف دەرچووە. . پشکنینى بەرپرسانى کۆشکى سپى دواى ئەوەهات کە یەکێتى پەیامنێرانى کۆشکى سپى رایگەیاندبوو، گوماندەکرێت ئەندامێکیان توشى ڤایرۆسەکە بوبێت، ئەوەش پرسیارى لەسەر کۆنگرە ڕۆژنامەوانییە رۆژانەکانى کۆشکى سپى هێنایە ئارا کە بەرپرسانى ئەمریکا و ڕۆژنامەنوسەکان لەیەک ژوردا کۆدەکاتەوە. .