کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراق لەبارەى مەترسییەکانى ڤایرۆسى کۆرۆناوە وتارێکى ئاڕاستەى هاووڵاتیان کرد و ئاماژەى بەوە کرد کە "ئه‌ركى نیشتمانیمانه كۆششه‌كانمان له ئاستی قه‌یرانه‌كه‌دا بێت". . لەمیانەى وتارەکەدا سەرۆککۆمارى عێراق هۆشدارى ئەوەیدا کە دۆخەکە سەختە و ئه‌گه‌ر پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ و گوێنه‌دان به ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزییه ته‌ندروستییه‌كان نه‌بین، له‌وانه‌یه (پەنا بەخوا) مه‌ترسى زیاتریش دروست بێت. . جەختیشى کردەوە "ده‌بێت دان به‌و ڕاستیه‌شدا بنێین، كهژێرخانى سێكته‌ری ته‌ندروستیمان له دۆخێكى باش‌دا نییه، ئه‌مه‌ش به‌رپرسیاریه‌تیمان بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م ته‌نگژه‌یی ئێستا زیاتر ده‌كات". . لەبەشێکى تر‌ى وتارەکەیدا، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراق داواى له ته‌واوى هێزه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، خۆشگوزه‌ران و سه‌رمایه‌دار و ڕێکخراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان کرد، ئه‌وپه‌ڕى توانایى خۆیان بخه‌نه‌گه‌ر بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه فەرمییه په‌یوه‌ندیداره‌كان، هاوشانى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت، ده‌ستپێشخه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى بنیادنه‌ر بخه‌نه‌ڕوو، ئه‌مه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌م قه‌یرانه‌ى ئێستا، كه به پشتیوانی خودا به كه‌مترین زه‌رر و زیان لێی ده‌رباز ده‌بین. . وتیشى "پێویسته هه‌موومان پێكه‌وه ههماههنگبین له دابینكردنى خۆراك و ته‌ندروستى بۆ ئه‌وانه‌ى پێویستیان پێیه‌تی له ڕۆڵه‌كانى گه‌له‌كه‌مان، ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنیش ڕۆڵى سه‌ره‌كى و كارا بگێڕن له جۆشدانى ده‌ستپێشخه‌رییه مرۆییه‌كان، وه‌ك داواكاری بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كاتی كرێی كرێنشینان و دابینكردنى پێداویستییه‌كان بۆ خێزانه كه‌مده‌رامه‌ت و ئه‌وانه‌ى داهاتیان سنورداره، نابێت برا و خوشكهكانیشمان له بیر بكه‌ین له خێوه‌تگاكاندا كه ساڵانێكه به‌رگه‌ی ئێش و ئازاری ده‌ربه‌ده‌ریان گرتووه، ئه‌ركی ده‌وڵه‌ته بیانگێڕێته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان". . https://youtu.be/rkA56-zAIGA