گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێکارەکانی قەدەغەی هاتوچۆ لە هەولێر توندتر کران و هێز لەناو شاردا بڵاوکرایەوە

2020.03.23 - 23:57
ڕێکارەکانی قەدەغەی هاتوچۆ لە هەولێر توندتر کران و هێز لەناو شاردا بڵاوکرایەوە
ناس کورد- لە پارێزگای هەولێر ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەدەغەی هاتوچۆی هاووڵاتیان توندتر دەکرێت و ژووری ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای پارێزگاکە بڕیاریدا، هاتوچۆی پیادەش قەدەغە بکات و هێزە ئەمنییەکانیش بەناو شاردا بڵاوە پێبکات. ، لە ڕاگەیەندراوێکدا ژووری ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، دوای بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دریژکردنەوەی قەدەغەکردنی هاتووچۆ تاوەکو 1ی نیسانی 2020، ژووری ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەسەرپەرشتی د.فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و چەند بڕیارێکیان دەرکرد. ، بڕیارەکان: ، 1-جگە لەقەدەغەکردنی هاتووچۆی ئۆتۆمۆبێل، هاتوو چۆی پیادەش لەسەر جەم کۆڵانەکانی قەزا و ناحییەکان و ناوەندی شاری هەولێر قەدەغەیە، تەنها بۆ حاڵەتی کڕینی خوراک و پێویستی زۆر زەرور نەبێ، هیچ کەسی تر ڕێگە پێدراو نییە، بۆ ئەو مەبەستە تەواوی هێزە ئەمنییەکان بڵاوەی پێکراوە، هەرکەسێک سەرپێچی ئەم بڕیارە بکات دووچاری لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە. ، 2- سەرجەم مارکێت و سەمونخانە و نانەواخانەکان، ئەو شوێنانەی ڕێگەی کارکردنیان پێدراوە، پابەندنی تەواوی ڕێنماییە تەندروستییەکان نەبن، لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت و دادەخرێن. ، لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، داواکارین لە تەواوی هاوڵاتیانی سنووری پارێزگای هەولێر، پابەندبن بە بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆ و ڕێنماییە تەندروستیەکان جێ بەجێ بکەن و لەماڵەکانیان بمێنەوە.