کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بڵاویکردەوە، نۆ کەسی دیکە لە هەرێم تووشی کۆرۆنا بوون کە هەشتیان لە سلێمانییە و یەکیکیان لە هەولێرە. ، سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ دۆزینەوە و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش. ، لە ڕاگەیەندرواێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند: "ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەڕەنتینەکان بوون (٤٦٧١) هاوڵاتین لە (٢٦) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٥٧٣) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٧٨٧) لە هەولێر، (٣٣٩) لە سلێمانی، (٢٩٨) لە دهۆك، (٣٨) لە هەلەبجە، (٣٢) لە گەرمیان، (٥٤) لە ڕاپەرین، (٢٥) لە کۆیە وە (٣٠٩٨) هاوڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری ئەمڕۆی کەرەنتین کراو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٧٨) هاوڵاتی. ، ئاماژەی بەوەشکردووە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٣٢٧) پشکنین وەرگیڕا، کە (٢٠٣) لە شاری هەولێر و (٩٦) لە شاری سلێمانی و (٢٨) شاری دهۆك. ، دەرەنجام (٩) تووشبووی نوێ تۆمارکرا بەم شێوەیەی خوارەوە:- ،