گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوکات لەگەڵ چارەسەری ئەمریکی و چینی 

 ئەوروپا سەرقاڵی تاقیکردنەوەى چوار جۆر چارەسەرە بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا

2020.03.23 - 17:22
 ئەوروپا سەرقاڵی تاقیکردنەوەى چوار جۆر چارەسەرە بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا
ناس کورد- هاوشێوەی تاقیکردنەوەکان وڵاتانی ئەمریکا و چین، وڵاتانی ئەوروپاش سەرقاڵی دۆزینەوەی چارەسەرن بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە ئێستاشدا حەوت وڵاتی ئەو کیشوەرە لەڕێگەی تاقیکردنەوەی تەختییەوە دەیانەوێت پەرە بە چوار ڤاکسین بدەن. . بە گوێرەی ڕاگەیاندراوێکی دەستەی" ئینسێرم"ی فەرەنسی بۆ توێژینەوە پزیشکییەکان، وڵاتانی، ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئیسپانیا، لۆکسمبۆرگ، بەلجیکا،هۆڵەندا و بەریتانیا، لە ئێستادا سەرقاڵی تاقیکردنەوەی چوار جۆر ڤاکسینی دژە کۆرۆنان کە پێکهاتون لە" ڕيمديسيفير، لۆبيناڤێير، ڕيتۆڤانير و ئینترڤيرۆن بيتا" کە ئەو چارەسەرانە هاوکات لەگەڵ بەکارهێنانی هيدرۆكسیدی كلۆرۆكوين، کە دەرمانێکی کۆنە و ساڵانێکی زۆره لە جیهان بەکاردەهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی مەلاریا و هەوکردنی جومگەکان. . لە ڕاگەیاندراوەکەی دەستە فەرەنسییەکە ئاماژە بەوە کراوە، تاقیکردنەوەیەکی تەختی نێودەوڵەتی لە ژێر چاودێری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ ئەو چارەسەرانە دەکرێت. . هاوکات چانگچین مین، بەڕێوەبەری ناوەندی نیشتیمانی چین بۆ تەکنەڵۆژیا و بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکان، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:" بە شێویەکی فەرمی درمانی Avigan  تاقیدەکەینەوە بۆ چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا وڤاکسینەکە بە هاوکاری ژاپۆن پەرەی پێدراوە لەسەر مرۆڤیش تاقیکراوەتەوە تاڕادەیەکی باش سەرکەوتنی بەدەستهێناوە لە چارەسەری توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا هیچ ئاماژەیەکی لاوەکی لەسەر جەستەی نەخۆشەکان نەبووە". . مین، ئاماژەی بەوەکردووە:" دەرمانەکە لە شاری ووهان لەسەر 240 توشبووی کۆرۆنا ناقیکراوەتەوە ولە ماوەى 4 بۆ 11 ڕۆژ ئەنجامەکەی دەرکەوتووە باری تەندروستی نەخۆشەکان لە نەرێنیەوە بوە بە ئەرێنی. . بە گوێرەی ڕۆژنامەی "گلۆباڵ تایمز"ى چینی دوێنێ( یەکشەممە) بۆ جاری دووەم  قۆناغی دووەمی ڤاکسینەکە لەسەر 108 کەسی خۆبەخش تاقیکراوەتەوە کە ڕۆژی هەینی ڕابردو بەشدارییان لە تاقیکردنەوەى تەختی قۆناغی یەکەمی پێدانی ڤاکسینەکە کردبوو، تەمەنی خۆبەخشەکانیش لە نێوان 18 بۆ 60ساڵ بوون. .